Ahmad Admin
المساهمات : 117 تاريخ التسجيل : 19/03/2015
| موضوع: قۆناغه‌کانی دروست بوونی کۆرپه‌له الإثنين أبريل 20, 2015 1:06 am | |
|
بسم الله الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله( صلی الله عليه وسلم) أما بعد:- درووستکردن سیفه‌تێکی تایبه‌ته به خوای گه‌وره‌و که‌سی تر ناتوانێت خۆی له‌و په‌رێزه بدات چونکه خۆی دروستکراوه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : ومن أظلم م‌من ذهب يخلق کخلقی ،فليخلقوا ذرة أو ليخلقوا حبة . أو ليخلقوا شعيرة واته:- خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : کێ سته مکار تره له‌و که‌سه‌ی دێت و له شێوه‌ی دروستکراوه‌کانی من دروست ده‌کات ، با (مێروله) یان (گه‌ردیله) یه‌ك دروست بکه ن, یان ده‌نکه تۆوێك دروست بکه‌ن، یاخوود ده‌نکه جۆیه‌ك دروست بکه‌ن . خوای گه وره له باسی سه ره‌تای دروستکردنی مرۆڤ و قۆناغه‌کانی پێكهاتنی کۆرپه‌له‌دا ده‌فه‌رموێت :- وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ * ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ * ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ [سورة المؤمنون (12-14) ] واته:- مرۆڤمان له پوخته‌یه‌کی وه‌رگیراو له قوڕ دروستکردوه ، پاشان کردوومانه به تنۆکه ئاوێك له شوێنێکی جێگیردا که (ڕه‌حمه)، ئنجا له تنۆکه ئاوه‌که خوێن پاره‌یه‌کمان دروستکردوه، له خوێن پاره‌که‌ش گۆشت پاره‌یه‌كمان دروستکردوه ( به ئه‌ندازه‌ی پاروویه‌کی جوراو) له گۆشتپاره‌که‌ش ئێسقانمان دروستکردوه، واته (په‌یکه‌ی ئێسك) ئێسقانه که‌شمان به گۆشت داپۆشیوه ، ئينجا دروستکراوێکی ترمان لێ پێكهێناوه ، پاك و پیرۆزی بۆ خوا که چاکترینی دروستکارانه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین هه‌ریه‌ك له‌و بڕگانه‌ی له‌م چه‌ند ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتوون ڕاستیيه‌کی زانستی ده‌رده‌بڕن و گه‌وره‌ترین ئیعجازی زانستی ده‌سه‌لمێنن ، وه‌ك لێره‌دا زۆر به کورتی ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌ین .
1- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (١٢) واته :- (مرۆڤمان له پوخته‌یه‌کی وه‌رگیراو له قوڕ دروستکردوه ). ئه گه ر مرۆڤ بگێڕینه‌وه بۆ ڕه گه‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی پێكهاتنی له‌شی ده‌بینین (بیست و دوو) ڕه‌گه‌ز به‌شداری له پێكهاتنی داده‌که‌ن و وه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده بن :
أ- (ئۆکسجین )+(هایدرۆجین) به شێوه‌ی ئاو ، به ڕێژه‌ی (60-65%) له سه‌دا ، له کێشی له‌ش. ب- (کاربۆن)+(هایدرۆجین)+(ئۆکسجین) بنچینه‌ی پێكهاتنه ئه ندامییه‌کان پێكدێنن له: (شه‌کره‌مه‌نی)و(پڕۆتینات)و(ڤیتامینات)و(هۆرمۆنات). ج- مادده وشکه‌کان : که به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن : *حه‌وتیان بریتین له: (کلۆر، کبریت، فۆسفۆر، مه‌گنیسیۆم، کلس، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم) که ڕێژه ی (80-60%) ی له سه‌دای مادده وشکه‌کان پێكدێنن. * حه‌وتی تریان بریتین له: (ئاسن، مس، یۆد، مه‌نگه‌نیز، کۆباڵت، تۆتیا، مۆلبیدیۆم) ئه‌مان به ڕێژه‌یه‌کی که‌متر. * شه‌شیان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م که بریتین له : (فلۆر، ئه‌له‌منیۆم، بۆر، سیلینیۆم، کادمیۆم، کرۆم). هه‌ریه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه له خاکی زه‌ویدا هه‌ن و مه‌رج نییه هه‌موو پێكهاته‌کانی خاك له پێكهاته‌کانی له‌شی مرۆڤدا هه‌بن چونکه زیاتر له (100) ڕه‌گه‌ز له زه‌ویدا هه‌ن به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها (بیست و دوویان) دۆزراوه‌ته وه که به‌شداری له پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤدا ده‌که‌ن . خوای گه‌وره‌ش بۆیه ده فه‌رموێت: مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (١٢) واته: (له پوخته‌یه‌کی وه‌رگیراو له قووڕ). هه‌روه‌ها پێكهێنه‌ری بنچینه‌ی له‌ش ئاوه‌که ڕیژه‌ی(3/4) ده‌بێت ومرۆڤ ناتوانێت له چوار ڕۆژ زیاتر به بێ ئاو بژی مه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی شاز بێت که خوا خۆی بیه‌وێت ئه‌و که‌سه بژی . خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ واته: له ئاو هه‌موو شتێکی زیندوومان دروستکردوه . 2- خوای گه وره ده فه رمووێت : ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً ... واته: پاشان کردوومانه به تنۆکه ئاوێك... [نُطفَةً] له زمانی عه‌ره‌بیدا ناوه بۆ تۆوی پیاو، هه‌ر چه نده لێره‌دا مه‌به‌ست له تۆوێکی پیتێنراوه له: (تۆ‌و + هێلکۆکه‌ی ئافره‌ت)، به‌ڵام خوای گه‌وره قۆناغه‌که‌ی به [نُطفَةً] ناو بردووه، چونکه کۆرپه‌له (به نێر‌و مێیه‌وه ) تۆوی پیاوه‌که که له دیاریکردنی ڕه گه‌زه‌که‌ی به‌ر پرسیاره ، له به‌ر ئه‌وه‌ی [صبغيات] ی جنسی جیاواز هه ڵده‌گرێت ، به‌پێچه‌وانه‌ی هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته‌که‌وه که [صبغيات] ی جنسی هاوشێوه هه‌ڵده‌گرێت ، به‌م شێوه‌یه کرداری پیتێنه‌که ڕووده دات: پیاوه‌که [نُطفَةً]ی xy هه‌یه، به‌ڵام ئافره‌ته‌که هێلکۆکه‌ی xx ی هه‌یه و به‌م شێوه‌یه کۆرپه‌له‌یان لێ پێكدێت. تۆوی y + هێلکۆکه‌ی x = xy نێرینه. تۆوی x + هێلکۆکه‌ی x = xx مێیینه. 3- خوای گه‌وره ده فه‌رمووێت: فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ (١٣) واته : له شوێنێکی جێگیردا. مه‌به‌ست له تۆوه تێکه‌ڵ و پیتێنراوه‌که‌یه که له (ڕه‌حم)دا جێگیر ده‌بێت و به هۆی ده‌سته‌به‌ربوونی سێ هۆکاره‌وه پارێزراوه :
أ- له ڕووی توێژینه‌وه‌وه : أ- ڕه حم ده‌که‌وێته حه‌وزێکه‌وه . ب- ئه‌و حه‌وزه له دیوارێکی ئێسقانی پێكهاتووه . ت- ڕه‌حم چه‌نده‌ها پشتێنه‌ی تێدایه که له به‌شی جیاجیاوه شۆڕ ده‌بنه‌وه و ده‌یبه‌ستنه‌وه به دیواری سکه‌وه یان به ئێسقانه‌کانی حه‌وزه‌وه . ب- له ڕووی هۆرمۆنه‌وه : ڕه‌حم به‌رده‌وام دێته‌وه یه‌ك و گرژ ده بێت و ده جوڵێت، ئه‌گه‌ر له کاتێکدا کۆرپه له‌ی تێدایه هه‌ر به‌و شێوه‌یه له گرژبوونه‌وه و خاوبوونه‌وه‌دا بێت ئه‌وا ده یخاته مه‌ترسییه‌وه به مراندنی یاخود له باربردنی، به‌ڵام خوای گه‌وره مشوری خواردوه، چونکه کاتێك تۆوه‌که ده‌چێته ڕه‌حمه‌وه ڕێژه‌ی ڕژانی هۆرمۆنی (البروجسترون) به رزده بێته‌وه به‌و هۆرمۆنه‌وه ڕه‌حم له گرژبوون و خاوبوونه‌وه ده‌که‌وێت و جووڵه‌ی که‌م ده‌بێت. ج- له ڕووی میکانیکییه‌وه : دوای مانگی سێیه‌م ڕه‌حم به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌ست ده‌کات به به‌رزبوونه‌وه به‌ره‌و سك و له ژێر پارێزگاری ئێسقانه‌ی حه‌وز ده‌رده‌چێت ، به‌ڵام له بڕی ئه‌وه خوای گه‌وره شله‌ی (الأمنيوسي) تێدا زیاد ده کات و له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وره‌ی کۆرپه‌له ده دات و له پێكدادانی ده‌ره‌کی ده یپارێزێت.
4- خوای گه‌وره ده فه‌رموێت: ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً واته : پاشان له تنۆکه ئاوه‌که خوێنپاره‌یه‌ك دروست ده‌که‌ین . (علق) له زمانی عه‌ره‌بیدا به (زه‌روو) ده‌وترێت ، له هه‌مان کاتیش‌دا به واتای هه‌ڵواسین ده‌گه‌یه‌نێت، ئیجا کۆرپه له‌ش له‌م قۆناغه‌یدا هه‌م له (زه روو) ه ده‌چێت و هه‌م خۆی به دیواری ڕه حمدا هه ڵده‌واسێت. 5- خوای گه‌وره ده فه‌رمووێت: فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً واته : له خوێنپاره‌که گۆشتپاره‌یه‌ك دروست ده‌که‌ین. (مضغة) به پارچه گۆشتێك ده‌وترێت پارویه‌ك ببێت ، چونکه کۆرپه‌له له‌م قۆناغه‌یدا گۆشتپاره‌یه‌و له هه‌مان کاتدا له پاروی جوراو ده‌چێت و گرنج گرنجه . ئه م قۆناغه دوو حاڵه‌تی هه‌یه: یه‌که‌میان: پێی ده‌وترێت مضغة غيرمخلقة که هێشتا گۆشتپاره‌که هیچ شێوه‌یه‌کی لێ دروست نه‌کراوه . دووه‌میان: پێی ده‌وترێت مضغة مخلقة که له‌م حاڵه‌ته‌دا گۆشتپاره که سه‌رجه‌م ئه ندامه‌کان و شێوه‌ی ته‌واوی مرۆڤی لێ دروست ده‌کرێت . 6- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا واته: له گۆشتپاره‌که ئێسقانێك دروستده‌که‌ین و ئێسقانه‌که‌ش به گۆشت داده پۆشین. له‌م قۆناغه‌دا په‌یکه‌ری ئێسکی کۆرپه له به ته واوی له گۆشت پاره که دروست ده بێت وماسولکه و گۆشت ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن پێوه‌ی ده‌لکێن. 7- خوای گه وره ده فه رمووێت: ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ واته : ئنجا دروستکراوێکی تری لێپێكده‌هێنین. هه‌تا ئێستا کۆرپه‌له له قۆناغی درووستبووندابووه هیچ جووڵه‌و گه‌شه‌یه‌کی زینده‌گیانه‌ی نه بووه ، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌وه که له کۆتایی مانگی سێیه م و سه‌ره‌تای مانگی چواره مه‌وه‌یه کۆئه ندامی لاشه‌ی به ته‌واوی دروست ده‌بن و ده‌ستده‌که‌ن به فه‌مانی خۆیان و به شێوه‌یه‌کی خێرا کێشی کۆرپه‌له زیادده‌کات و له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌مه‌وه ئه‌ندامی مێشك ده‌به‌سترێته‌وه به سه‌رجه م کۆئه ندامه‌کانی تره‌وه، تێکڕایان جووڵه و کاری خۆیان ده ستپێده‌که‌ن و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه ده‌که‌ن . له دوای ده رکه‌وتنی ئه‌م تووێژینه‌وه (کيث- ل –مور) که پڕۆفیسۆری زانستی تووێژینه‌وه و کۆرپه له ناسییه له زانکۆی (تۆرنتۆی) که‌نه‌داو خاوه‌نی کتێبی (قۆناغه کانی درووستبوونی مرۆڤ) (the developing human) کاتێك له کۆنگره‌ی نووشداری هه‌شته‌می وڵاتی حه‌ره‌مه‌یندا به‌شداری کردوو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بۆ خوێنرایه‌وه که له (قورئان و سوننه‌ت)دا ها توون ، به تایبه تی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که لێره‌دا باسمانکرد وتی : بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م به‌ڵگانه حه‌تمه‌ن له لایه‌ن خواوه بۆ (محمد) (صلی الله عليه وسلم)هاتوون، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت که (محمد) (صلی الله عليه وسلم) نێردروای خوایه.
له کۆتاییدا منیش ده‌ڵێم پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای جیهانیان فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (١٤) پاكوپیرۆزی بۆ خوا که چاکترینی دروستکارانه وصلی الله علی حبيبنا محمد -صلی الله عليه وسلم- وعلی اله و أصحابه ومن تبعه بإحسان إلی يوم الدين
| |
|