السلام علیكم ورحمة اللە ...
ئیعجازی زانستی زۆر زۆر هەیە لە قورئان هەندێكیان ئاشكرا کراون یان زانراون و کافرەکان دانیان پیادا ناوە هەندێكیان ماون تەنها مسولمانان باوەڕیان پێ هەیە و دڵنیابوون لە ڕاستی و درووستی وە هەندێكیان تا ئێستا هیج کەس تێیان نەگەیشتوە ...
ئەوەی ئێمە مەبەستمان بێ ئایەتێكی خوای گەورەیە کە وا دوو موعجیزەی زۆر سەرسورهینەری تیایە .. ئەویش بەم دواییە علم و میکرۆسکۆپ سەلماندیان ...
ئەویش ئەم ئایەتەیە کە خوای گەورە لە سوڕەتی نەمل دەفەرموێ :
حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ( 18 ) النمل - الآية 18
واتە : ههتا گهیشته دۆڵی مێرووله، مێرووله مێچکهیهک (هاواری کرد و) وتی: ئههای مێروولهینه، بچنه ماڵ و کون و کهلهبهرهکانتانهوه نهوهکو سولهیمان و سهربازانی پێشێلتان بکهن(بتانشكێنن)، لهکاتێکدا ههستتان پێناکهن.
جا ئیعجازەکە لێرە ئەوەیە ..
١ - خوای گەورە بە مێ (موءنث) (قَالَتْ نَمْلَةٌ) باشە بۆ خوای گەورە فەرموی مێرولە میینەکە وای وت ؟
لە دواییەکانی سەدەی بیستەم زانایان ی زیندەوەر زانی توانیان ئەوە بسەلمێنن کەوا هەردەم ئەو مێرولەی کەوا پاسەوانە لەسەر مەترسی بەر دەرگای شانەی مێروولە ئەوە مێینەیە .. بۆ مێینەیە ؟ هەندێك لە مێرولە هەن مێینەن توانای زاو زییان نامینێ و ناتوانن نەوە بنینەوە هەر بۆیە بۆ ئەم کارە بەکاریان دەهێنن جونکە توانای وەشیان نیە بڕۆنە دەرەوە خواردن کۆ بکەنەوە .. گەر ویستتان زیاتر لەسەر ئەم باسی مێرولە بخوێننەوە دەتوانن لە نێت بگەڕێن بابەتی زۆری تیایە لەم بابە ...
٢- خوای گەورە دەفەرموێ (لَا يَحْطِمَنَّكُمْ) لە زمانی عەرەبی حطم بە شكان (كسر) دێت ..باشە بۆ بە شكان باس کراوە ؟
ئەوەش هەر زاناین باسیان کردوە هەر وە چۆن مرۆف زۆرینەی لەشی لە ئاو پیك هاتوە ئاوا مێرەلەش بەشی هەرە زۆری لە شوشە پێك هاتوە
لەم لینكە دەتوانن بیخوێننەوە
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%86%D9%85%D9%84سبحان اللە خاوەنی جی دینێك و خاوەنی جی بەرنامە و کتێبێکین کەوا خوا گیانمان هەمو شتێكی بۆ ڕوون کردینەوە ...
لە کۆتایی دا ئەم ئایەتەی خوای گەورەتان بەبیر دێنینەوە کە دەفەرموێ :
الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ ( 1 ) الكهف - الآية 1
سوپاس و ستایش بۆ ئهو خوایهی ئهم کتێبه که قورئانه بۆ سهر بهندهی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابهزاندووه، هیچ کهم و کووڕی و ناتهواویهکیشی بۆ ڕهوا نهداوه.