چه‌ند حه‌زده‌كه‌م منی كوردیش
ئاده‌میزادێكی سه‌ربه‌ست بم
به چه‌ڵین و كه‌وشی كوردی
له چیاكانی فه‌ڵه‌ستینا
چه‌ك به‌ده‌ست بم !
هێرش به‌رم
بۆ سه‌ر ئه‌و بوكه شوشانه‌ی
بۆ سه‌ر ئه‌و داڵه تووشانه‌ی
گۆشتی كۆرپه‌ی ساوا ده‌خۆن
مزگه‌وته‌كان به‌خوێن ده‌شۆن !
چه‌ند حه‌زده‌كه‌م بژیه‌نمه‌وه
داستانه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین
دیسان وه‌كو بومه‌له‌رزه
ڕاچڵه‌كێنم دڵی زه‌مین
تاو بسێنم وه‌ك فه‌رته‌نه
له‌سه‌ر لێوی خاچ په‌رستان
ڕیشه‌كێشـ ـكه‌م زه‌رده‌خه‌نه !
به‌ڵام چی بكه‌م خۆشم ئه‌مرۆ
وا ده‌ست به‌سته‌م
داگیركه‌ره له‌چوار لاوه
ناهێڵن بجوڵێ جه‌سته‌م
من كوردێكم ده‌نگم نیه
هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ خۆم نیشانده‌م
ڕه‌نگم نیه ، ڕه‌نگم نیه !
عبدالله په‌شێو-.........كورد فلستين