بەپێی قورئان، ئیبراهیم لەو پێغەمبەرانەیە کە بە شکۆمەند (بەعەرەبی: أولی العزم) ناویانبراوە، لە نەوەی "سام"ی کوڕی نوحە. لە قورئاندا،
ھاتووە: " وَاتَّخَذَ اللّھُ إِبْرَاھِیمَ خَلِیلاً"[١]، زمانزانانی عەرەب وشەی " الخُلَّة" بە خۆشەویستییەکی توند ناو دەبەن، واتە ئیبراھیم کەسێکی زۆر
خۆشەویست بووە لای خودا.
قورئان بەسەرهاتی ئیبراهیم بەو جۆرە باس دەکات کە رۆژێک له رۆژان گوندێک هه‌بوو خه‌ڵکه‌که‌ى بتپه‌رست بوون، بتی زۆریان هه‌بوو،
بته‌کانیشیان له شوێنێکدا هه‌موو پێکه‌وه دانابوو، پیاوێکیشیان ناوى ئازه‌ر بوو بته‌کانی دروست ده‌کرد، ئازه‌ر کوڕێکی هه‌بوو ناوى ئیبراهیم بوو،
به‌ڵام ئیبراهیم بته‌کانی نه‌ده‌په‌رست و ئه‌یزانی بته‌کان هیچ شتێک ناتوانن بکه‌ن. ئیبراهیم هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا باوکى خۆى و خه‌ڵکی گونده‌که واز
له بتپه‌رستی بهێنن به‌ڵام ئه‌وان به قسه‌یان نه‌ده‌کرد و لێی تێ نه‌ده‌گه‌یشتن. ئیبراهیم بیرى کرده‌وه بته‌کان بشکێنێت تا خه‌ڵکی بزانن بته‌کان ته‌نها
بهردن و خودا نین. خه‌ڵکی گونده‌که‌ى ئیبراهیم جه‌ژنێکیان هه‌بوو تێدایدا بۆ سه‌یران ده‌چوون، به‌ڵام ئیبراهیم له‌گه‌ڵیاندا به‌شدارى نه‌کرد، ئیبراهیم
وتی بابه گیان من ناتوانم زۆر بیرده‌که‌مه‌وه و نه‌خۆشم. کاتێک خه‌ڵکه‌که رۆیشتن ئیبراهیم چوو بۆ لاى بته‌کان، ئیبراهیم سه‌یرى کرد خه‌ڵکی
گونده‌که خواردنیان بۆ بته‌کان هێناوه، ئیبراهیم به بته‌کانی وت بۆ نان ناخۆن؟ بۆ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه؟ ئایا نابیستن؟ پاشان ئیبراهیم به‌ته‌ور بته‌کانی
شکاند، ته‌نها بته گه‌وره‌که‌ى نه‌شکاند و ته‌وره‌که‌شی کرد به ملی بته گه‌وره‌که‌وه.
کاتێک خه‌ڵکی گونده‌که گه‌ڕانه‌وه چوون نوێژ بۆ بته‌کان بکه‌ن، به‌ڵام سه‌یریان کرد بته‌کان شکاون، توڕه‌بوون و وتیان هه‌بێ و نه‌بێ ئیبراهیم
خوداکانی ئێمه‌ى شکاندووه، چونکه ئیبراهیم بڕواى به خوداکانی ئێمه نییه و به‌خراپه باسیان ده‌کات. پاشان ناردیان به شوێن ئیبراهیمدا و وتیان
وادیاره تۆ بویت خوداکانی ئێمه‌ت شکاندووه؟ ئیبراهیم وتی ئه‌ى بۆچی بته‌گه‌وره‌که نه‌بوبێ؟ ئه‌وه‌تا هه‌موو بته‌کانی تر شکاون و هه‌ر ئه‌و
نه‌شکاوه! بۆچی لێی ناپرسن؟ یاخود ناتوانێ وه‌ڵامتان بداته‌وه! ئیتر بۆچی ئه‌و بته بێ ده‌سته‌ڵاتانه ئه‌په‌رستن؟ خه‌ڵکی گونده‌که زیاتر توڕه‌بوون و
ئاگرێکی گه‌وره‌یان کرده‌وه و ئیبراهیمیان کرده ناوى، به‌ڵام خودا ئاگره‌که‌ى فێنک کرده‌وه و ئیبراهیم نه‌سوتا و سه‌لامه‌ت بوو، خه‌ڵکه‌کەش ترسان
و وازیان لێ هێنا.
په‌یامی ئیبراهیم
شه‌وێکیان ئیبراهیم ئه‌ستێره‌یه‌کی بینی، ئیبراهیم وتی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه په‌روه‌ردگاری منه به‌ڵام کاتێک رۆژ ده‌رکه‌وت ئه‌ستێره‌که دیار نه‌ما،
شه‌وێکی تر مانگ ده‌رکه‌وت ئیبراهیم وتی ئه‌و مانگه کردگاری منه به‌ڵام کاتێک خۆر هه‌ڵهات مانگه‌که‌ش دیار نه‌ما، ئیبراهیم وتی ئه‌و رۆژه
خوای منه له ئه‌ستێره و مانگ گه‌وره‌تره، کاتێکیش شه‌و داهات خۆریش دیار نه‌ماو ئاوا بوو. ئیبراهیم بۆی ده‌رکه‌وت خودا ئه‌ستێره و مانگ و
خۆر‌و خه‌ڵکیی نییە، چونکه خودا له هه‌موویان گه‌وره‌تره‌و نامرێ و زیندووه. خودا ئیبراهیمی کرد به پێغه‌مبه‌ر، سه‌ره‌تا ئیبراهیم به باوکی خۆی
وت بابه گیان شه‌یتان مه‌پەرستە، شه‌یتان دوژمنی تۆیه، بابه گیان بته‌کان مه‌په‌رسته و خودا بپهرسته، به‌ڵام باوکی ئیبراهیم و خه‌ڵکی گونده‌که به
قسه‌یان نه‌کرد و وتیان باو باپیرانمان بتیان په‌رستووه ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین، ئیبراهیم وتى من خودا ده‌په‌رستم و له‌گه‌ڵ ئێوه نابم، خه‌ڵکه‌که‌ش زۆر
توڕه‌بوون و چوون له‌لای پاشا شکاتیان له ئیبراهیم کرد، پاشا ناوی نەمرود بوو ئیبراهیمی بانگ کرد، نه‌مرود وتی خوای تۆ کێیه؟ ئیبراهیم وتی
کردگاری من خوداى گه‌وره‌یه[ژێدەر پێویستە]. نه‌مرود وتی خوداى گه‌وره کێیه؟ ئیبراهیم وتی خوداى گه‌وره ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی ده‌مرێنێ و
زیندووشیان ده‌کاته‌وه. نه‌مرود وتی منیش ئه‌توانم، نه‌مرود دوو که‌سی بانگ کرد یه‌کێکی کوشت و ئه‌وی تر‌ى ئازاد کرد، نه‌مرود وتی ئه‌وه‌تا
منیش ئه‌مرێنم و زیندوو ده‌که‌مه‌وه. ئیبراهیم وتی خودا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنێ گه‌ر تۆ ئه‌توانی خۆر له ڕۆژئاواوه هه‌ڵبێنه، نه‌مروود
دۆڕاندى و قسه‌ى پێ نه‌ما.
کۆچکردن و جێ‌ھێشتنی نەتەوەکەی
لەدوای ڕزگاربوونی لە ئاگر، لەگەڵ سارای خێزانی و لووت ی برازای کۆچیان کرد بۆ ئور، پاشان بۆ حاران، ئینجا بۆ فەڵەستین وە لە نابلس
جێگیر بوو ئینجا لەدوای ئەو بێ بارانی و برسێتی ئەوناوەیان گرتەوە کۆچی کرد بۆ مێر.
ئیبراھیم جاریەیەکی لە مێر خواست کە ناوی ھاجەر بوو وە لەم خێزانەی ئیسماعیل بوو و ھاجەرە لەگەڵ ئەم کوڕەی ئیسماعیل کۆچی کرد بۆ
مەککە و سارای خێزانی یەکەمی، ئیسحاقی بوو کە لەدوای ئەوەی کەوتبووە ساڵەوە و پیر ببوو.
مەرگ
ئیبراھیم لە قورئاندا ٦٩ جار ناوی ھاتووە و سوورەتێکیش بەناویەوەیەتی، لە تەمەنی ١٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە "مغارە المکفیلە" لە
حەبرون شاری خەلیل لە فەڵەستینی ئێستا نێژراوە.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو
http://meqlub.forumotion.com