چیای مه‌قلوب " جبل مقلوب "
چیای مه‌قلوب یه‌کێکه له چیا به‌ناوبانگه‌کانی کوردستانی باشوور ، که ده‌که‌وێته
سنووری قه‌زای شێخان به دووری 30 کم له باکووری شاری مووسل . ده‌که‌وێته
سنووری کارگێڕیه‌تی ناحیه‌ی زێلکان . چیای مه‌قلوب و ده‌شتی ناوکوڕ زیاتر له 100
گوند له خۆی ده‌گرێت ، گه‌وره‌ترینی ئه‌و گوندانه : گله‌شین ، بابا ، خاتیناوا ،
چه‌مه‌ڕه‌ش ، گرفه‌قیر ، تاق ، که‌له‌کچی ، زیناوا ، گرێگا ، گه‌رمک ، ده‌رویشان ،
قایماوا ، بامه‌رزێ ، دۆلیجان ، جێبران ، گوداد ، نێچه‌یی ، مه‌حمه ڕه‌شان ، به‌رازی ،
هنجیرۆک و چه‌ندانی تر . هه‌ردوو رووباری خازر و گۆمل به‌و ده‌ڤه‌ره تێپه‌رده‌بن که
ناوچه‌یه‌کی کشتوکالی و ئاژه‌لداری یه . هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و
فراوان کشتوکالی گه‌نم و جۆ له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌کرێت که بۆته سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی
داهاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره .
.. عه‌شیره‌ته‌کانی بناری مه‌قلوب ..
عه‌شیره‌ته‌کانی بناری مه‌قلوب پێکهاتووه له :
1.. ئۆمه‌ری : نزیکه‌ی 10 گونده .
2.. داوودی 3 گوند .
3.. ڕۆژبیانی 3 گوند .
4.. گێژ و مووسه‌وی 2 گوند .
.. ناونانی چیای مه‌قلوب به‌م ناوه ..
ناوی جیای مه‌قلوب له ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه به واتای ( گۆڕاو ) ، ناونراوه
به‌و ناوه چونکه هه‌موو چیاکانی کوردستان ڕوویان له قیبله‌ی پیرۆزه ، به‌لام چیای
مه‌قلوب به پێچه‌وانه‌ی چیاکانی کوردستان پشتی له قیبله‌ی پیرۆزه .بۆیه ناونرا به (
مه‌قلوب ) .
..دۆل و گه‌لییه‌کانی چیای مه‌قلوب ..
چیای مه‌قلوب به‌وه ناسراوه که گه‌لێک دۆل و زورگ و گه‌کی هه‌یه له‌وانه :
1.. ئه‌و دۆل و گه‌لییانه‌ی سه‌ر به گوندی گله‌شینه ئه‌مانه‌ن :
( دێرکۆخ ، سابینه ، کورتانه ، تی دڕکه ، دوو گه‌لی ، گه‌لی زه‌ردک )
ديركوخ
2.. ئه‌و دۆل و گه‌لییانه‌ی سه‌ر به گوندی مه‌حمه ڕه‌شانه ئه‌مانه‌ن :
( ئایشه و شورته )
3.. ئه‌و گه‌لییه‌ی سه‌ر به گوندی نێچه‌یی یه ( گه‌لی ڕه‌ش )ــه
4.. ئه‌و گه‌لییه‌ی سه‌ر به گوندی بابایه ( گه‌لی زوغر )ــه
ته‌نها سێ له گه‌لییانه‌ی که باسکران ئاویان تێدایه ئه‌ویش :
گه‌لی دێرکۆخ و گه‌لی زه‌ردکه سه‌ر به گوندی گله‌شینه و گه‌لی زوغر سه‌ر به گوندی
بابایه .
جبل مقلوب
هێشتا ماوه به‌رێزان ....
أحمد الأومری