پێغه‌مبه‌ر عیسی (د.خ) دوایین پێغه‌مبه‌ری به‌نی ئیسرائیله ، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی ده‌کات و ده‌فه‌رموێت ( وَإِذْ
قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي
اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ ) .
ناوه‌که‌ی له قورئانی پیرۆز : عیسی .
نازناوه‌که‌ی : المسیح .
ناوی به عیبری : یه‌سووع ( یه‌شووع ) واتا ( المخلص )
ناوی ته‌واو : عیسی کوری مه‌ریه‌می کچی عیمران .
ژیانی :
پێغه‌مبه‌ر عیسی (د.خ) له دایکێک له دایکبوو که هێشتا شووی نه‌کردووه . واتا عیسی (د.خ) به‌بێ باوکه .ئه‌مه‌ش ئایه‌تێکی
خوای گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌کانی . فریشته جبریل(د.خ) له‌لایه‌ن خواوه هاته لای مه‌ریه‌م و مژده‌ی مندال بوونی پێدا .به‌لام مه‌ریه‌م
زۆر سه‌رسورمان بوو. فریشته جبریل(د.خ) پێی راگه‌یاند که ئه‌م کاره له‌لایه‌ن خوایه و خوای گه‌وره تۆ و مناله‌که‌ت ده‌کاته
موعجیزه بۆ باوه‌ران و بێ باوه‌ران.
کاتێک که مه‌ریه‌م حه‌مله‌که‌ی ته‌واوبوو له ( بیت لحم ) مناله‌که‌ی بوو. مناله‌که‌ی هه‌لگرت و به‌ره‌و شار گه‌رایه‌وه ،
( فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ) قه‌ومه‌که‌ی گووتیان تۆ کارێکی زۆر خراپت کردووه ئه‌ی مه‌ریه‌م .
( يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ) باوکت کابرایه‌کی خراپ نه‌بوو ، دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس نه‌بوو
تۆ چۆن ئه‌م کاره‌ت کردووه .
( فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا ) مه‌ریه‌م ئاماژه‌ی دا به کافره‌کان له‌گه‌ل کوره‌که قسه بکه‌ن . گووتیان
چۆن له‌گه‌ل مندالی ساوا قسه ده‌کرێت .
( قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِي الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا * وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا * وَبَرًّا بِوَالِدَتِي
وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا * وَالسَّلامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ) عیسی پێغه‌مبه‌ر به قسه هات بۆ ئه‌وه‌ی بێ
تاوانی و بێ گوناهی دایکی بۆ بێ برواداران ئاشکرابکات . گووتی : من به‌نده‌ی خوام ، په‌رتووکی ( انجیل )ل پێده‌دات ، و منی
ده‌کاته پێغه‌مبه‌ر ،منی پیرۆز کردووه له‌هه‌ر شوێنێک بم ، نوێژ و ڕۆژیش بۆ خوا ده‌که‌م تا ماوم ، له‌گه‌ل دایکم باشبم .