یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كوڕی یه‌عقوبه و دایكیشی ناوی (ڕامیل)ــه وبراكه‌شی له دایكیه‌وه ناوی (بنیامین)ـــه.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیایدا ژیاوه ساڵانی (1610-1500) پێش زایینی ده‌گرێته‌وه.
یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) شێوه‌ی زۆر جوان بووه وه خۆشه‌ویسترین كوڕ بووه له‌لای باوكی، وه ئه‌مه بووه هۆی حه‌سوودی براكانی و ده‌ستیان کرد به فرت و فێل بۆ له‌ناوبردنی به‌هه‌ر شێوه‌یێک له کۆتاییدا کۆبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕێ ی ده‌نه ناو بیرێكه‌وه.
قافڵه‌یه‌ك هات بۆ ده‌رکردنی ئاو له بیره‌که‌وه به‌لام له جیاتی ئاوه‌که یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌رچوو و ئه‌وانیش بردیان و گواستیانه‌وه بۆ (مصر) و فرۆشتیان به عه‌زیزی (مصر) و ئه‌م عه‌زیزه‌ش زۆر خۆشی ویست و كردی به گه‌وره کۆشکه‌که‌ی .
که گه‌وره‌بوو شێوه‌یه‌کی زۆر جوانی هه‌بوو ، رۆژ له دوای رۆژ خۆشه‌ویستی ئه‌م گه‌نجه له دلی خێزانه‌که‌ی عه‌زیزی میسر گه‌وره‌تر ده‌بوو .
خێزانه‌كه‌ی عه‌زیزی (مصر) خۆشی ویست و له‌ئه‌نجامدا داوای كاری خراپی لێ كرد به‌ڵام یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕازی نه‌بوو و ئه‌م هه‌واڵه له شاردا بڵاو بویه‌وه عه‌زیزی میسریش له‌ترسی قسه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م گه‌نجه بێ تاوانه‌ی خسته زیندانه‌وه .
له به‌ندیخانه‌دا خوای گه‌وره کردی به پێغه‌مبه‌ر ،یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌به‌ندینخانه‌دا بانگه‌وازی بۆلای خوا ده‌كرد وه‌خه‌وێكی لێك دایه‌وه بۆ سه‌رۆكی (مصر) ، سه‌رۆکی میسر داوای ئازادکردنی بۆ ئه‌م گه‌نجه کرد به‌لام یوسف ئه‌م داوایه‌ی ره‌تکرده‌وه وه تا بێ گوناهی نه‌وترێ له‌و تاوانه‌ی كه خرابووه پاڵی كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ربرد له به‌ندینخانه.
یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دیاری كرا به وه‌زیری گه‌شه‌و بازرگانی له‌كاتێكدا كه ته‌مه‌نی (سی ساڵ) بوو و له‌م كاته‌دا ووشكی و گرانی و برسێتی توشی ووڵات بوو ئه‌میش كه‌وته هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م باره ناهه‌مواره.
ئه‌م ووشكی و برسێتی یه براكانی یوسفیشی گرته‌وه له (فلسطین) شاری (الخلیل) بۆیه هاتبوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێشو له جۆره‌كانی خواردن, ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمانێكی بۆ دان كه ئه‌م فه‌رمانه (بنیامینی) برایانی گرته‌وه و له‌لای خۆی گلی دایه‌وه له‌به‌ر پیلانێك كه ئه‌م پیلانه به باوكی گه‌یشت و براكانیش به‌هه‌مان شێوه له (مصر) له دوای كه زانیان (یوسفه), یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له (بلبیس) نیشته‌جێ ی كردن (شاری الشرقیه)ی ئه‌مڕۆ له مصر, یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) له قورئاندا (27) جار ناوی هاتووه و سوره‌تێكی به‌ناوه‌وه نراوه.
نازناوه‌که‌شی به یوسفی راستگۆ ناوده‌برێت .
كۆچی دوایی كرد له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (50) ساڵ بوو و له مصر نێژراوه.
[/center]