مەکۆى ئاشتى
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

مەکۆى ئاشتى

ئاشــــــــــتى
 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 شەتــڕەنــج

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Ahmad
Admin
Ahmad


المساهمات : 117
تاريخ التسجيل : 19/03/2015

شەتــڕەنــج Empty
مُساهمةموضوع: شەتــڕەنــج   شەتــڕەنــج Icon_minitime1الإثنين مايو 11, 2015 1:57 pm



شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: Chess) یارییەک دووکەسیی ستراتیژیی تەختەییە کە لەسەر بۆردی شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت، کە بۆردێکە ٦٤ خانەی هەیە کە دابەشکراوە بەشێوەی هەشت×هەشت بەپانی و درێژیی. یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیهان و لەلایەن ملیۆنەها یاریزانەوە لەسەرانسەری جیهاندا یاری پێ دەکرێت لە ماڵەکان و پارکەکان و یانەکان و لەسەرهێڵ. هاوکات پاڵەوانێتی تایبەت بە شەتڕەنجیش بوونی هەیە.
هەموو یاریزانێک یارییەکە دەست پێ دەکات بە ١٦ پارچەەوە: یەک شا، یەک شالیار، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل، و هەروەها هەشت سەرباز. هەریەک لەو شەش جۆرەی پارچەکان جیاواز دەجووڵێن. پارچەکان بەکاردێن بۆ هێرشکردن و لێدانی پارچەکانی یاریزانی بەرامبەر، لەگەڵ هەبوونی ئامانجی کشماتکردن شای یاریزانی بەرامبەر، ئەویش بەپەناخستنی شا بۆ شوێنێک کە چیتر توانای هەڵهاتنی نەبێت لەهەڕەشی لێدان یان گرتن. لەپاڵ کشماتدا، یاریزان دەتوانێت بەویستی خۆی دەست بکێشێتەوە لەیارییەکە و بەمەش بەرامبەرەکەی دەیباتەوە، ئەمەش لەبارێکدا ڕوو دەدات کە یاریزانێک بەشێکی زۆری لە پارچەکانی دۆڕان بێت بەبێ قەرەبوو، یاخود کشمات توانای گەڕانەوەی نەبێت. هەروەها، یاری دەکرێت بە یەکسانبوون تەواو بێت بەهەندێک شێوە، کە لەباشترین باریدا ئەوەیە کە هیچ لەیاریزانەکان نەتوانن یارییەکە بەرنەوە. یاریی بەگشتیی دابەش دەکرێت بۆ سێ قۆناغ: کردنەوە، نێوەندەیاریی و کۆتایاریی.
یەکەمین پاڵەوانی جیهانیی شەتڕەنج، ڤیلهێڵم شتاینتز، ناونیشانی پاڵەوانی لە ١٨٨٦دا بەدەست هێناوە. پاڵەوانی هەنووکەیی جیهان ماگنەس کارڵسنی نەرویجییە. لەپاڵ پاڵەوانێتی جیهانیی شەتڕەنجدا، پاڵەوانێتی جیهانیی شەتڕەنج بۆ ئافرەتان، پاڵەوانێتی جیهانیی شەتڕەنج بۆ تازەپێگەیشتووان، پاڵەوانێتی جیهانی شەتڕەنج بۆ پێگەیشتووان، Correspondence Chess World Championship، پاڵەوانێتی جیهانیی شەتڕەنجی کۆمپیوتەریی، پاڵەوانێتی جیهانیی شەتڕەنجی خێرا. ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج پاڵەوانێتییەکی باوە لەنێو تیپە جاوازەکانی نەتەوە جیاوازەکان. شەتڕەنجی سەرهێڵ ئارەزوومەندانی شەتڕەنج و پرۆڤیشناڵەکانی بە ڕووی چەندین یاریزانی جیهاندا کردۆتەوە. شەتڕەنج وەرزشێکی پەسەندکراوە لەلایەن کۆمیتەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتییەوە و هەروەها شەتڕەنج لەسەر ئاستێکی جیهانیی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانیی شەتڕەنج (فیدە)، کە لە ١٩٢٤دا سێتی شەتڕەنجی ستاونتنی کردە سێتی فەرمیی یارییە فەرمییەکان. هەروەها گەلێک جۆرایەتی شەتڕەنج بوونی هەیە، کە یاساکانیان جیاوازە لەیەکتر، هاوکات بۆرد و پارچەکانیشیان.
لەدوای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە، کۆمپیوتەرەکان پرۆگرامڕێژ کراون بۆ یاریکردن بە شەتڕەنج بە ڕێژەیەکی گەورەتری سەرکەوتنەوە، تاڕادەیەک کە کۆمپیوتەرێکی بەهێزی خۆماڵیی لەپلەیەکی بەرزتردا توانای یاریکردنی هەیە لەچاو باشترین یاریزانی مرۆڤدا. لە بیست ساڵی ڕابردوودا، لێکۆڵینەوە بە کۆمپیوتەر بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە لە پەرەپێدانی بیردۆزی شەتڕەنجدا، بەتایبەتی لە کۆتایارییدا. کۆمپیوتەری دیپ بلوو یەکەمین ئامێر بوو کە توانیی لە زنجیرە یارییەکدا لە پاڵەوانی ئەو سەردەمە، گاری کاسپارۆڤ، بباتەوە ئەمەش لەساڵی ١٩٩٧دا.

یاساکان

شەتــڕەنــج 22210

پارچەکان لەسەرەتی یارییەوە

یاسا فەرمییەکانی شەتڕەنج دەرکراون لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانیی شەتڕەنجەوە. لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاریی فەرمیی لەسەر پاڵەوانێتی شەتڕەنجی فەرمیی، یاساکان بەردەستن لە پەڕتووکێکدا بەناوی FIDE Handbook، لە بەشی یاساکانی شەتڕەنجدا.

ئامادەکردن

شەتڕەنج لەسەر بۆردێکی چوارگۆشەیی یاریی پێ دەکرێت کە پێک دێت لە ٨ ڕیز (پێشی دەوترێت پلە کە ژمارە ١ تا ٨ ـی لەسەر نیشان کراوە) و ٨ ستوون (کە ناودەبرێن بە فایلەکان کە لەپیتی a تا h ـی لەسەر نیشان کراوە). ڕەنگەکانی ٦٤ خانەی شەتڕەنج ناو دەبرێن بە خانەی "ڕوون" و "تاریک" یان "سپی" و "ڕەش". بۆردی شەتڕەنج بەجۆرێک دادەنرێت کە خانەی ڕوون لەکۆتایی دەستە ڕاستی پلەکانی هەر یاریزانێکدا بێت و هەروەها پارچەکان بەو جۆرە دادەنرێن کە نیشاندراون لە هێڵکاریی و وێنەی ڕاست و چەپدا، بەشێوەیەک کە هەر شالیارێک لەسەر خانەیەک بێت کە لەهەمان ڕەنگی خۆی بێت (شالیاری سپی لەسەر خانەی ڕوون و شالیاری ڕەش لەسەر خانەی تاریک).
پارچەکان دابەشکراون بۆ سپی و ڕەش. بۆیە یاریزانان ناو دەبرێن بە سپی و ڕەش، و هەر یاریزانێک یاری دەست پێ دەکات بە ١٦ پارچەوە لە ڕەنگێکی دیاریکراو. پارچەکانیش بریتیین لە: یەک شا، یەک شالیار، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل، و هەروەها هەشت سەرباز

مێژووی شەترەنج

مێژووی پەێدا بوونی شەترەنج.سەرەتای سەرھەڵدانی یاری کۆنی شەترەنج ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاین،چیرۆکی دورست بوونی بەم شیوەیە،پادشاێکی ھیند نەخۆش ئەبێت وەچ پزیشک وحەکیمێک ناتوانن چارەسەری نەخۆشەکەی پادشابکەن،وە داوا لەخەڵکی وڵات ئەکات ھەرکەسێک چارەسەری نەخۆشەکەی بکات پاداشت ئەکرێت،وەلەو کاتدا داھێنەری شەترەنج کەناوی سبندار ئەبێت لەو کۆرە ئامادە ئەبێت،وە شەترەنجەکەی خۆی پێشکەشی پادشا ئەکات،وە ئەوەیش خۆی پێ سەرقاڵ ئەکات،دوای ماوەێک ھەست ئەکا نەخۆشەکەی نەماوە،وە بەدوای سبندار ئەنرێ،کەپاداشتی بکات،وە شالیار واتە وەزیرەکەی ئەلێ بیبە گەنجینەکەی پاداشتەکەی بداتێ،وە ئەوەیش ئەڵێ لەخانەی یەکەم یەک رۆپیە،لە خانەی دووەم دوو رۆپیە،لەخانەی سێیەم چوار رۆپیە،وە لەھەرخانەێک دوو قات،کە وشەی شەترەنج لەوشەی سانسکریتی شاتورانجا وە وەرگێراوە کە واتەی چوار بەشی سوپای کۆن دێت واتەسەرباز،فیل،ئەسپ،قەڵای کاتی،وە لەوڵاتی ھیندەوە گەیشتە وڵاتانی ئێران و کوردستان وفارس و وڵاتانی تری ئێرانی نەژاد وەلەئێرانەشەوە بە سەرجەم وڵاتانی جیھان بڵاوبووە.،کەیارێکی کۆنی جیھانییە،لەنێوان دوو کەس ئەنجام ئەدرێ،کە بریتییە لە ڕووبەرێکی چوارگۆشەیی،کەئەوەیش کرا بە ٦٤ خانی بچووکترەوە،کە بەدوو ڕەنگ جیاکراوەتەوە،کە٣٢ خانیان بەڕەنگێک،وە ٣٢ خانی تر بەڕەنگێکی تر،کەبەزۆری ڕەنگەکانی ڕەش وسپی ڕەنگ ئەکرێن،کەھەر یاریزانێک ١٦ بەرد بەکارئەبات،کە ٨ دانەیان سەربازن،دوو ئەسپ،دوو فیل،دوو قەڵا،یەک شالیار ،اتە وەزیر،یەک پادشا،کە8سەربازەکە رێزی پێشەوە ئەگرن،وە پادشاوشالیار دووخانەی ناوەندی کۆتا ئەگرن،وەلەھەردوولای تەنیشت پادشاوشالیار فیل دووخانە ئەگرن،وەلەتەنیشت ئەوانیش لەھەردوولا ئەسپ دووخانە ئەگرن،وەھەردوو خانە کۆتا دووقەڵاکە خانەکەکان ئەگرن. بەگشتی باوەڕوایە کە یاری شەترەنج لە باکووری ڕؤژئاوای ھیند سەری ھەڵداوە،

تەختی شەترەنج

تەختی شەترەنج دابەشکراوە بەسەر ٦٤ خانەی چوارگۆشەی ھاوشێوە و قەبارە، کە بە دوو ڕەنگی جیا ڕەنگکراوە (ڕەش و سپی، یان ڕەنگێکی کاڵ و ڕەنگێکی تۆخ).

ئەندامەکانی یاری شەترەنج

سەرجەم ئەندامەکانی ئەم یارییە لە ٣٢ دانە پێکدێن، ھەر یاریزانێک ١٦ دانە. کە ئەمانەیش برێتین لە یەک پاشا، یەک وەزیر، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل و ھەشت سەرباز.


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://ashti.yoo7.com
 
شەتــڕەنــج
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
مەکۆى ئاشتى :: بەشى وەرزشى :: مێژووي وەرزش-
انتقل الى: