مەکۆى ئاشتى
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

مەکۆى ئاشتى

ئاشــــــــــتى
 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 تۆپـــی پـــێ

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Ahmad
Admin
Ahmad


المساهمات : 117
تاريخ التسجيل : 19/03/2015

تۆپـــی پـــێ Empty
مُساهمةموضوع: تۆپـــی پـــێ   تۆپـــی پـــێ Icon_minitime1الإثنين مايو 11, 2015 1:47 pm



تۆپی پێ یان تۆپان (بە ئینگلیزی:football) گرینگترین وەرزشی جیھانی نوێیە، دووتیپ لەیەک یاری بەشدارن ھەریەکەکیشیان بەمەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆل لە تیپی بەرامبەریان تۆمارکەن وە ئەو تیپەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات دەبێت بە براوەی یاری لەم یاریەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت.

مێژووی نادیار

تا ئێستا دیار نیە یەکەم جار یاری تۆپی پێ لەکام ووڵات ئەنجام دراوە بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یاریە لە ووڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا لە ووڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستایە کاتێ یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یاریان دەکرد وە وێنەکێشانی میسڕی وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسڕ کێشاوە وە چینیەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ز ئەم یاریەیان کردووە وەناویشیان ناوە تشو چوو وەھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێ نووسراوەکانی باسی لەیاری کردنی سەربازە و سەرکردە یۆنانیەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یاریەیان کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نیە بی سەلمێنێت کە لەکام ووڵات کراوە بەڵام ئەوەی سەرنج بێت بەھۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کەناوی شیفێڵد یونایتد کە تائێستا ئەم یانەیە ماوە کەلەساڵی ١٨٥٧ز دامەزرابوو بۆیە بریتانیا بەوڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە وە لەسەرەتای ھاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسڵات دارانی ئینگڵتەڕاوە دژایەتی کرا بەتایبەتی پاشای ئینگڵتەڕا ئیدواڕد کە فەرمانی دا ھەرکەسێ ئەم یاریە بکات دەبێ دادگایی کرێت دواتریش ھەر لە ئینگڵتەڕا دەستکاری یاساکانی تۆپی پێ کرا بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی یاریەکە نموونە لەساڵی ١٨٦٢ز لە قووتابخانەی بێرمینگھام لە ئینگڵتەڕا یاساکان دەستکاری کران لەلایەن چاڵز ترینگ ، وە لەساڵی ١٨٦٩ز یاسایەک دەرچوو کە نابێ لەیاری تۆپی پێ تۆپ بەدەست بگیرێت

کاتی یاریەکان

یاری لە دوو گێم پێکدێت کە ھەر گێمێکیان لە ٤٥ خوولەک پێکدێت
یەک پشوو ھەیە لە یاری ئەویش لەنێوانی گێمی یەکەم و دووەمە کە ١٥ خوولەکە

یاساکان

تا ئێستا ٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ ھەن کە لەلایەن IFABـەوە داڕێژڕاون

یاسا بنەڕەتیەکان

1_ نابێ یاریکەر دەست لە تۆپەکە بدات لەکاتی ھۆشیاربوون ((واتە بەئدقەست بێ)) ، تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بەدەست بگرێت ئەویش لە شوێنی خۆیدا
2_ پاڵنان بەیاریکەری بەرامبەر دەبێتە ھەڵە (فاول) و سزا دەدرێت
3_ سزای یاریەکە لە دوو کارت پێکدێت ، دوو کارتی زەرد دەبێت بە سوور زەرد یاریکەر دەچێتە دەرەوە وە دادوەری یاریەکە لەکاتی ھەر ڕووداوێک بۆی ھەیە کارتی سوور بە جارێک بەرز بکاتەوە
4_ گەر تۆپ لەلایەن تیپێکەوە کەوتە دەرەوە ئەوا تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرامبەر ((یان تیپەکەی تر))
5_ لەکاتی گۆڵ تۆمار کردن تۆپەکە لە ناوەندنی یاریگا دەدرێتەوە بەتیپی گۆڵلێکراو و بە فیکەی دادوەر یاری دەست پێدەکاتەوە
6_ نابێ یاریکەران ناڕەزای و تانە لە بڕیارەکانی دادوەر بگرن لە نێو یاریگادا بەپێچەوانەوە دادوەر بۆی ھەیە بە کارتی زەرد یان سوور سزای بدات
7_ نابێ یاریکەر ھیچ شتێکی پێ بێت یان بە لەشیەوە بێت کە ببێتە ھۆی بریندار بوون یان ئازاردانی یاریکەرانی تیپی بەرامبەر

لەکۆتایی یاری دادوەر فیکەی کۆتایی ھاتنی یاری لێدەدات و ھیچ ڕووداوێک دوای ئەمە ھەژمار ناکرێت بەڵام دادوەر دەتوانێت کارت بدات بەیاریکەرەکان بەھەرھۆیەک بێت.

ناوبژیوان

یاری تۆپی بەشێوەیەکی گشتی پێ پێکدێت لە ٤ ناوبژیوان

یانە

یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە :
سەرۆک یانە - یاریزان - ڕاھێنەر - یاریدەدەری ڕاھێنەر - وەرگێڕ - پزیشک

یاریزانان
لەیاری تۆپی پێدا ١١ یاریزان یاری دەکەن لە ھێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر یاری دەکەن وە تەنیا گۆڵپارێزبۆی ھەیە تۆپ لەشوێنی دیاری کراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت ، لە یاری فەرمی دا ھەر تیپێک دەتوانێت سێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات

ھەڵەی یاریزان

ھەڵەکرن لەیاری تۆپی پێ زۆرن لەوانە:
گرتنی یاریزان یان ڕاکێشانی درێسی
لێدانی یاریزان بە دەست یان بە قاچ
نابێ یاریزان لەکاتی یاریکردن درێس داکەنێ ئەگینا لەلاین ناوبژیوانەو کارتی پێ دەدرێت
ڕەخنە گرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان
ھەڵەی بەدڕەوشتی لەوانە تفکردن

سزای ھەڵە

گەر یاریزانێ ھەڵە بکات لەیاری تۆپی پێ ئەگەری ئەوەی ھەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەری بدرێتێ یان کارتی سوور
گەر یاریزانێ دوو کارتی زەردی وەرگرت یەکڕاست ئەم کارتە دەبێتە سوور دەبێت ئەم یاریزانە بچێتە دەرەوەی یاریگا
گەر یاریزانێ یەکسەر کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ بەرزکرایەوە بەھەر ھەڵەک بێت دەبێ بچێتە دەرەوەی یاریگا

یاریگای تۆپی پێ

تۆپـــی پـــێ 111110

هێلکاری ڕووبەری یاریگا
درێژی یاریگای نێودەوڵەتی ١٢٠ مەترە بەڵام دەتوانرێ کەم کرێتەوە تا ٩٠ م وە پانی یاریگا دەتونرێت لەنێوان ٩٠-٤٥ م بێت
پانی گۆڵ زۆرتر لە ٧مەتر وە بەرزیشی زۆرتر لە ٢ مەترە
دووری گۆڵ لە ھێڵی لێدانی سزا ١٨ یاردەیە

گرنگترین پاڵەوانیەتیەکانی تۆپی پێ

جامی جیھانیی فیفا بۆ ھەڵبژاردەکان
جامی جیھانی یانەکان
یاریە ئۆڵۆمپییەکان

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://ashti.yoo7.com
 
تۆپـــی پـــێ
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
مەکۆى ئاشتى :: بەشى وەرزشى :: مێژووي وەرزش-
انتقل الى: