Ahmad Admin
المساهمات : 117 تاريخ التسجيل : 19/03/2015
| موضوع: ئەو پیاوەی لەبەر ئازار خۆی کوشت السبت مايو 02, 2015 1:14 am | |
|
الرَّجُلُ الَّذِي قَتَلَ نَفْسه مِن شِدَّةِ الْأَلَم
عَنْ جُنْدُبْ بْن عَبْدِاللهِ بْنِ سُفْيانَ الْبَجَلِيُّ (رَضِيَ اللهُ عنْهُ) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: { كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ بِهِ جُرْحٌ فَجَزِعَ، فَأَخَذَ سِكِّينًا فَحَزَّ بِهَا يَدَهُ، فَمَا رَقَأَ الدَّمُ حَتَّى مَاتَ. قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: بَادَرَنِي عَبْدِي بِنَفْسِهِ، حَرَّمْتُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ }. أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ
ئەو پیاوەی لەبەر ئازار خۆی کوشت
هاوەڵی خۆشەویست جوندوبی کوڕی عَبْدِالله (خودا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی: {لە ئوممەتەکانی پێش ئیوە پیاوێک برینێکی هەبوو، ئارامی نەگرت لەسەر ئازارەکەی و چەقۆیەکی کرد بەناو برینەکەدا، بەردەوام خوێنی لێدەهات تاکو نەزیف بوو ئینجا مرد، پەروەردگار فەرمووی: بەندەکەم پەلەی کرد لە مردندا و خۆی کوشت، ئەوا منیش بەهەشتم لێ حەرام کرد}. اخرجە البخاری
چەند سوودو ئامۆژگارییەک لەم فەرموودەدا:
١ـ خودای گەورە بەندەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە بە هەموو شتێك ( نەخۆشی، برسێتی، کەسوکار مردن، هەژاری ...هتد). پێویستە مرۆڤی باوەڕدار ئارامبگرێت لەسەر تاقیکردنەوەی پەروەردگار چونکە لەسەر تاقیکردنەوەی ژیانی دنیا پاداشتی گەورەی دەدرێتەوە.
٢ـ خودای گەورە خۆ کوشتن (إنتحار)ی حەرام کردووەو لەدنیادا مرۆڤ بەچی خۆی بکوژیت لە قیامەتدا بەردەوام بەو شتە سزا دەدرێت
| |
|