narin slemany
المساهمات : 5 تاريخ التسجيل : 26/04/2015
| موضوع: چیرۆكی ساڵح -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت الإثنين أبريل 27, 2015 12:27 am | |
|
سه‌موودی له‌خۆبایی
خوای گه‌وره ناز و به‌خششێكی زۆری به‌سه‌ر گه‌لی سه‌مووددا ڕشتبوو. بارانی زۆریان بۆ ده‌باری. زه‌وییه‌كی بهپیتوبهرهكهتیان هه‌بوو. دره‌خته‌كانیان میوه و به‌ری زۆری ده‌گرت. به‌ره‌كه‌ت كه‌وتبووه ڕۆزی و ته‌مه‌نیانه‌وه. له شاخه‌كاندا كۆشك و ته‌لاری جوانیان داتاشیبوو. له‌سه‌ر به‌رد نه‌خش و نیگاری جوانیان دروست ده‌كرد. له گوندی (حجر)دا له‌ناو شاخه‌كاندا ده‌ژیان و شوێنیان زۆر قایم بوو. وایان ده‌زانی كه‌س له‌وان به‌هێزتر نییه، به‌ڵام گه‌لێكی ناشكور بوون و سوپاسی خوای گه‌وره‌یان نه‌ده‌كرد. كه‌وتنه بتتاشین و په‌رستنی ئه‌و بتانه‌ی كه به ده‌ستی خۆیان دروستیان ده‌كرد. گه‌لی سه‌موود زۆر بتیان هه‌بوو كڕنووشیان بۆ ده‌بردن؛ له‌وانه (ود، جد "هد"، شمس، مناف، مناة، اللات) و چه‌ندینی تریش.
بانگه‌واز بۆ خواپه‌رستی
خوای گه‌وره له‌ناو ئه‌و گه‌له‌دا ساڵحی هه‌ڵبژارد و كردی به پێغه‌مبه‌ر و ناردی بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌ى تا بانگیان بكات بۆ یه‌كتاپه‌رستی و وازهێنان له بتپه‌رستی. ساڵح به گه‌له‌كه‌ی وت: خوای گه‌وره بپه‌رستن چونكه جگه له‌و خوایه‌كی تر نییه. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وتیان: ئه‌م قسه ناخۆشه چییه؟ هه‌ژاره‌كانیان وتیان: ئه‌وه ساڵحه بانگه‌وازمان ده‌كات. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وتیان: بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه؟ هه‌ژاره‌كان وتیان: ساڵح ده‌ڵێ ته‌نها خوا بپه‌رستن. خوای گه‌وره دوای مردن زیندووتان ده‌كاته‌وه. هه‌ركه‌سیش به‌پێی كرده‌وه‌ی خۆی پاداشت یان سزای ده‌دات؛ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ من پێغه‌مبه‌ری خوام. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌ستیان به پێكه‌نین كرد و وتیان: چۆن ده‌بێ ئه‌و داماوه پێغه‌مبه‌ر بێ؟ نه باخی هه‌یه و نه ته‌لار، چۆن ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ؟ ئه‌ویش زه‌لامێكه وه‌ك ئێمه، خواردن ده‌خوات، ئاو ده‌خواته‌وه؟! ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ترسان هه‌ژاره‌كان به قسه‌ی ساڵح بكه‌ن، وتیان: به قسه‌ی ساڵح نه‌كه‌ن دوایی خۆتان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن! ئایا په‌یمانی داوه دوای مردن زیندوو ده‌بنه‌وه، ئه‌و قسه‌یه دووره له ڕاستییه‌وه. ژیانی ئێمه هه‌ر ئه‌مه‌یه ده‌مرین و ده‌بڕێته‌وه، جارێكی تر زیندوو نابینه‌وه. به‌و شێوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وایان كرد خه‌ڵكی باوه‌ڕ به ساڵح نه‌كه‌ن، به‌ڵكوو گاڵته‌شیان پێ ده‌كرد و ئه‌یانوت: ساڵح چه‌ند داماوه هاوڕێكانی هه‌موویان بوون به ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نی كۆشك و باخ، كه‌چی ئه‌و ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ژار ده‌كه‌وێ. خوا به‌زه‌یی به باوك و دایكی ساڵحدا بێته‌وه! كوڕه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رچوو.
ئامۆژگاریكردنی به‌رده‌وام
ساڵح هه‌میشه بانگه‌وازی گه‌له‌كه‌ى خۆی ده‌كرد و پێی ده‌وتن: ـ ئایا ئێوه به‌ته‌مان تا دنیادنیایه له‌م كۆشكه خۆش و باخانه‌دا بژین؟ ـ ئه‌ی كوا باووباپیرتان؟ خۆ ئه‌وانیش ته‌لار و باخیان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر مردن، ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وان ده‌مرن، خوای گه‌وره زیندووشتان ده‌كاته‌وه و دادگاییتان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نازونیعمه‌ته ده‌كات، كه خوای گه‌وره پێی دابوون كه‌چی ئێوه بتتان ده‌په‌رست. ـ بۆچی له من ڕاده‌كه‌ن؟! من له داراییی ئێوه كه‌م ناكه‌مه‌وه. من ته‌نها په‌یامی خواى گه‌وره‌تان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم. ـ بۆچی به‌گوێم ناكه‌ن؟! خۆ من چاكه‌ی ئێوه‌م ده‌وێ. بۆچی به قسه‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه سته‌م له خه‌ڵكى ده‌كه‌ن و خراپه‌كاری له زه‌ویدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؟!
نیشانه‌ی خوای گه‌وره
خه‌ڵكه‌كه به ساڵحیان وت: تۆ جادووگه‌ری، تۆ ته‌نها زه‌لامێكی وه‌ك ئێمه‌ی، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی نیشانه‌یه‌كمان پیشان بده؟ ساڵح وتی: چ نیشانه‌یه‌كتان ده‌وێ؟ خه‌ڵكه‌كه وتیان: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی له به‌رد وشترێكی ڕاستیمان بۆ په‌یدا بكه! ساڵح ده‌ستی كرد به پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره، خوای گه‌وره‌ش له‌و به‌رده وشترێكی هێنایه ده‌ره‌وه. خه‌ڵكه‌كه زۆر لایان سه‌یر بوو؛ خۆ وشتر هه‌ر له وشتر ده‌بێ، كه‌چی ئێستا وشتر له به‌رد دێته ده‌ره‌وه! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكه‌كه باوه‌ڕیان نه‌هێنا ته‌نها یه‌ك كه‌س نه‌بێ. ساڵح وتی: ئه‌وه وشتری خوایه. ئه‌وه به‌ڵگه‌ی خوایه. ئێوه داواتان كرد خوای گه‌وره بۆی دروست كردن. ئازاری نه‌ده‌ن تا خوای گه‌وره سزاتان نه‌دات! ئه‌م وشتره پێویستی به ئاڵف و ئالیكی ئێوه نییه! له‌سه‌ر ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره ده‌ژى! كاتێك وشتره‌كه ده‌چووه سه‌ر ڕووبار بۆ ئاوخواردنه‌وه، مه‌ڕوماڵاتی خه‌ڵكه‌كه لێی ده‌ترسان و ایان ده‌كرد. بۆیه ساڵح وتی: با ڕۆژێك مه‌ڕوماڵاتی ئێوه ئاو بخواته‌وه، ڕۆژێكیش وشتره‌كه ئاو بخواته‌وه.
نیازخراپیی سه‌موود
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بینییان ورده‌ورده خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌و وشتره‌وه مسوڵمان ده‌بێ، ترسیان لێ نیشت؛ چونكه له پله‌وپایه‌ی خۆیان ده‌ترسان. بۆیه هه‌ستان خه‌ڵكه‌كه‌یان هان دا و وتیان: چۆن ده‌بێ مه‌ڕوماڵاتی ئێمه هه‌موو ڕۆژێك ئاو نه‌خواته‌وه؟ ساڵح هه‌ستی به نیازخراپییان كرد؛ ئاگاداری كردنه‌وه كه ده‌ست نه‌به‌ن بۆ ئه‌و وشتره تا خوای گه‌وره سزایان نه‌دات. به‌ڵام ئه‌وان وتیان: كێ ئه‌و وشتره ده‌كوژێ؟ دوو پیاو هه‌ستان وتیان ئێمه ده‌یكوژین! هه‌ردووكیان ڕۆیشتن. كاتێ وشتره‌كه هاته ده‌ره‌وه، یه‌كێكیان تیرێكی لێ دا و كوشتی. ئه‌ویتریشیان وشتره‌كه‌ی سه‌ربڕی. ساڵح كه زانی وشتره‌كه‌یان سه‌ربڕیوه، پێی وتن: ئێوه ته‌نها سێ ڕۆژی تر له كۆشكهكانتاندا ڕاده‌بوێرن، به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ش درۆ نییه. هه‌روه‌ها له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا نۆ كه‌س هه‌بوون خراپه‌كارییان بڵاو ده‌كرده‌وه و چاكه‌یان نه‌ده‌كرد. ئه‌وانه سوێندیان خوارد له شه‌ودا ساڵح و خێزانه‌كه‌ی بكوژن. كاتێك كه‌سوكار و هاوه‌ڵانی ساڵحیش پرسیاریان كرد، بڵێن ئێمه ئاگامان لێ نییه. به‌ڵام خوای گه‌وره ساڵح و خێزانه‌كه‌ی پاراست.
له‌ناوچوونی سه‌موود
له ڕۆژی سێیه‌مدا سزای خوای گه‌وره هات و هاوارێك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی دا. به هاواره‌كه خه‌ڵكی سه‌موود هه‌موو دڵیان وه‌ستا و به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش هه‌موو كۆشكه‌كانیان ڕووخا. ته‌نها ساڵح و باوه‌ڕداران نه‌مردن، باقی خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی تیا چوون و شاره‌كه‌یان وێران بوو. ساڵح و باوه‌ڕدارانیش كۆچیان كرد و ئه‌و شاره‌یان به‌جێ هێشت. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن، سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان كرد؛ هه‌موو مردوون و له‌و ناوه‌دا كه‌وتوون. ساڵح وتی: خه‌ڵكه‌كه من زۆر ئامۆژگاریی ئێوه‌م كرد، په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێگه‌یاندن، به‌ڵام ئێوه ئامۆژگارانتان خۆش ناوێت. ئه‌وه شار بوو به وێرانه و گونده‌كانی ده‌وری هه‌موو بوونه چۆڵه‌وانی. ئه‌وه‌تا هه‌موو مردن و كه‌ستان ده‌نگتان لێوه نایه‌ت.
| |
|
Ahmad Admin
المساهمات : 117 تاريخ التسجيل : 19/03/2015
| موضوع: رد: چیرۆكی ساڵح -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت الإثنين أبريل 27, 2015 7:36 pm | |
| - narin slemany كتب: