narin slemany
المساهمات : 5 تاريخ التسجيل : 26/04/2015
| موضوع: "پێشەوای ئیمانداران" خۆزگەی بە چ خواست؟ الإثنين أبريل 27, 2015 12:03 am | |
|
"پێشەوای ئیمانداران" خۆزگەی بە چ خواست؟
ڕڕۆژێکیان عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێی ڕازی بێت) لەگەڵ کۆمەڵێك هاوڕێی دانیشتبوو و پێی گوتن: خۆزگە بە شتێك بخوازن کەخودای گەورە پێتان ببەخشێت. یەکێکیان گوتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە زێڕ بوایە و لە پێناو خودای گەورە بمبەخشیبایە.
ئینجا عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێی ڕازی بێت) جارێکی دیکە فەرمووی: خۆزگە بە شتێك بخوازن کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت. پیاوێکی دیکە گوتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە گەوهەر و یاقووت و مرواری بوایە و لە پێناوی خودای گەورە بمبەخشیبایە.
ئینجا جارێکی دیکە عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی: خۆزگە بە شتێك بخوازن کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت. هاوڕێکانی گوتیان: نازانین چی بڵێین ئەی پێشەوای ئیمانداران!!
عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێی ڕازی بێت) گوتی: بەڵام من خۆزگە بە پیاوی ئازا و بوێر دەخوازم وەکو (ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح). بەڵێ پێشەوای ئیمانداران خۆزگەی بە ماڵ و سەروەت و سامان نەخواست چونکە دەیزانی سەرمایەی ڕاستەقینەی ئیسلام پیاوە ئازا و دلێر و بوێرەکانن پیاوانێك لە نموونەی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح. بۆیە کامەمان خۆزگەکەی پێشەوای ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب بەدی دێنین بە تایبەت لەو سەردەمەدا کە (بەداخەوە) پارە و پوول زۆرینەی پیاوەکانی لە پیاوەتی خستووە!. با پێشەوای ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب بشزانێت کە زۆرینەی هاوڕێباز و شوێنکەوتەی ئایینە پاکەکەی ئیسلام ئەوڕۆ جیاواز لە خۆی خۆزگە دەخوازن تەنانەت بەشێکی زۆریشیان دینەکەیان هەڕاج دەکەن لە پێناو پارە و پوول!!.
| |
|