مەکۆى ئاشتى
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

مەکۆى ئاشتى

ئاشــــــــــتى
 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 "پێشەوای ئیمانداران" چ خۆزگەیبە چ خواست؟

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
narin slemany




المساهمات : 5
تاريخ التسجيل : 26/04/2015

"پێشەوای ئیمانداران" چ خۆزگەیبە چ خواست؟ Empty
مُساهمةموضوع: "پێشەوای ئیمانداران" چ خۆزگەیبە چ خواست؟   "پێشەوای ئیمانداران" چ خۆزگەیبە چ خواست؟ Icon_minitime1الإثنين أبريل 27, 2015 12:01 am



"پێشەوای ئیمانداران" چ خۆزگەیبە چ خواست؟

ڕڕۆژێکیان عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) لەگەڵ کۆمەڵێك هاوڕێی دانیشتبوو و پێ‌ی گوتن: خۆزگە بە شتێك بخوازن کەخودای گەورە پێتان ببەخشێت.
یەکێکیان گوتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە زێڕ بوایە و لە پێناو خودای گەورە بمبەخشیبایە.

ئینجا عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) جارێکی دیکە فەرمووی: خۆزگە بە شتێك بخوازن کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.
پیاوێکی دیکە گوتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە گەوهەر و یاقووت و مرواری بوایە و لە پێناوی خودای گەورە بمبەخشیبایە.

ئینجا جارێکی دیکە عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی: خۆزگە بە شتێك بخوازن کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.
هاوڕێکانی گوتیان: نازانین چی بڵێین ئەی پێشەوای ئیمانداران!!

عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) گوتی: بەڵام من خۆزگە بە پیاوی ئازا و بوێر دەخوازم وەکو (ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح).
بەڵێ پێشەوای ئیمانداران خۆزگەی بە ماڵ و سەروەت و سامان نەخواست چونکە دەیزانی سەرمایەی ڕاستەقینەی ئیسلام پیاوە ئازا و دلێر و بوێرەکانن پیاوانێك لە نموونەی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح.
بۆیە کامەمان خۆزگەکەی پێشەوای ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب بەدی دێنین بە تایبەت لەو سەردەمەدا کە (بەداخەوە) پارە و پوول زۆرینەی پیاوەکانی لە پیاوەتی خستووە!.
با پێشەوای ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب بشزانێت کە زۆرینەی هاوڕێباز و شوێنکەوتەی ئایینە پاکەکەی ئیسلام ئەوڕۆ جیاواز لە خۆی خۆزگە دەخوازن تەنانەت بەشێکی زۆریشیان دینەکەیان هەڕاج دەکەن لە پێناو پارە و پوول!!.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
"پێشەوای ئیمانداران" چ خۆزگەیبە چ خواست؟
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» "پێشەوای ئیمانداران" خۆزگەی بە چ خواست؟

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
مەکۆى ئاشتى :: بەشى ئایینى :: زياني هاوةلاني بيغةمبةر ( صلى الله عليه وسلم )-
انتقل الى: