كیمیا چى یه ؟؟
لێره له‌م بابه‌ته هه‌موو شتێكتان بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه ده‌رباره‌ى كیمیا به هیواى ئه‌وه‌ى
هه‌موو لایه‌ك سوود مه‌ند بێت له‌ناو سه‌كۆى
با ده‌ست پىَ بكه‌ین به پێناسه‌ى كیمیا ..
كیمیا له وشه‌ى (الكَمِیّ ) عه‌ربیه‌وه هاتووه به‌ماناى ( ئازا , دلێَََََر , نه‌ترس) وه (المُتَكَمِّی) واتا داپۆشراو به چه‌كه‌كه‌ى و زرىَ یه‌كه‌ى , وه ئه‌و ناوه‌ى لێنراوه چونكه كیمیا گه‌ره پێشووه‌كان زانیاریه‌كانى خۆیان به‌نهێنى دانابوو له خه‌ڵكیان ده‌شارده‌وه .
كیمیا وه‌ك زاره‌وه‌یه‌ك بریتىیه له‌و زانسته‌ى گرنگى ده‌دات به مادده و كارلێكه‌كانى و په‌یوه‌ندیان
به ووزه و توانا . به‌پێى ژماره و جیاوازى له باره‌كانى مادده , كه‌نه‌رێت وایه له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌ردیله بن . وه‌زۆربه‌ى جار كیمیاگه‌ره‌كان هه‌ڵده‌ستن به خوێندن و لێكۆلینه‌وه‌ى كارلێكه‌كانى گه‌ردیله‌كان
درووست بوونى گه‌رده‌كان و چۆنیه‌تى كارلێكردنى گه‌رده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و دروست بوونى ئاوێته‌كان .
كیمیا زانستێكه له ( توخه‌مه كیمیایى یه‌كان و ئاوێته كیمیایى یه‌كان و پێكهاتن و تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و درووست بوون ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى به‌سه‌ریان دادێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر و كارلێكه كیمیایه‌كان ) ده‌كۆلێته‌وه .
زانستى كیمیا دابه‌ش ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌شێكى سه‌ره‌كى به شێوه‌كى گشتى وه هه‌روه‌ها لقیش هه‌یه
بۆ هه‌ر به‌شێك له‌م به‌شانه وه بابه‌تى تایبه‌تى زۆر گرنگیش هه‌یه له‌و لقانه .
به‌شه‌كان :
كیمیایى شیكارى :
شیكار كردن و شى كردنه‌وه‌ى نموونه‌یه‌ك له مادده بۆ زانینى پێكهاته‌كیمیایه‌كه‌ى و چۆنیه‌تى دروست بوونى .
كیمیاى ژیان :
بریتیه لێكۆڵینه‌وه‌ى مادده كیمیایى یه‌كان و ئه‌و كارلێكانه‌ى له‌ناو له‌شى زینده‌واران رووده‌ده‌ن .
كیمیاى نا ئه‌ندامى :
بریتیه له لێكۆلینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى وكالێكه‌كانى ئاوێته نائه‌ندامى یه‌كان . جیاوازیه‌كى زۆر
ئاشكرا نیه له نیوان مادده‌ى نائه‌ندامى و مادده‌ى ئه‌ندامى تێكه‌لاَویه‌ك هه‌یه له نیوانیان وه‌گرنگترینیان له لقێك ده‌رده‌كه‌وێت كه پێى ده‌لێن كیمیای كانزا ئه‌ندامى یه‌كان .
كیمیایى ئه‌ندامى :
بریتیه له لێكۆلینه‌وه ى پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى ئاوێته ئه‌ندامى یه‌كان كه توخمى كاربۆن
توخمێكى سه‌ره‌كى یه له پێكهاتنیان .
كیمیاى فیزیاوى :
بریتیه له لێكۆڵینه‌وه‌ى بنه‌رِه‌تى فیزیایى كارلێك و سیستمه كیمیایه‌كان , بۆ زیاتر زانیارى وردتر
بریتیه له خوێندنى گۆرنكارى باره‌كانى وزه له كارلێكه كیمیایى یه‌كان . وه له گرنگترین لقه‌كانى
كیمیاى گه‌رمى , كیمیاى جولاَو , كیمیاى برِ ,زانستى تیشكه‌كان
كاربۆن یه‌كێكه له توخمه كیمیاییه‌كان ، هێماى(C) ه ، ژماره‌ى گه‌ردیله‌یی (6)ه ، یه‌كێكه له ناكانزاكان ، هاوهێزى چواره ، له سروشتدا به زۆر شێوه ده‌بینرێ.
هێما C
ژماره‌ى پرۆتۆن 6
ژماره‌ى ئه‌لكترۆن 6
بارسته ژماره 12.0107 g/mol
شێوه (رِه‌نگ) ئه‌ڵماس (بێ رِه‌نگه)
گرافیت (رِه‌شه)
شێوگی ئه‌لكترۆنی 1s2 2s2 2p2
ژماره‌ى ئه‌لكترۆن له هه‌ر به‌رگێك 4 ،2
سیفاته فیزیاییه‌كان
چرِی گرافیت 2.267 gm/cm3
چرِی ئه‌ڵماس 3.513g/cm3 له0oC ،101.325Kpa
پله‌ى توانه‌وه 4300-4700 OK
گه‌رمى توانه‌وه گرافیت 100 Kj/mol
گه‌رمى توانه‌وه ئه‌ڵماس 120 Kj/mol
گه‌رمى به هه‌ڵم بوون 355.8 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی ئه‌ڵماس 6.115 J/(mol.K) 25OC
فراوانی گه‌رمی گرافیت 8.517 J/(mol.K) له 25OC
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان Pa 1 10 100 1000 1 10^4 1 10^5
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 4 ،2 ئۆكسیدی ترشی بێ هێز
سالبی كاره‌بایی 2.55(پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین 1- 1086.5 Kj/mol
2- 2352.6 Kj/mol
3- 4620.5 Kj/mol
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله 70 Pm
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله (ژماره‌یى) 67 pm
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله هاوبه‌شی Pm 77
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله ڤان دیر ڤا لز 170pm
سیفه‌تی تر
باری موگناتیسی دایا موگناتیسی
گه‌یاندنی گه‌رمی گرافیت 300Kcal (119-165) (W/(m.K))
گه‌یاندنی گه‌رمی ئه‌ڵماس 300Kcal (900-2320) (W/(m.K))
خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌رمى (ئه‌ڵماس) (503-1300)mm2/s له 300OK
ژماره‌ى تۆماركردن 0-44-7440
هاوتا توخمه‌كانی كلور
هاوتا بوونی له سروشت نیوه ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشك(MeV) هاوتاكانی تر
C12 %98.9 C جێگیره و 6 نیوترونی هه‌یه
C13 %1.1 C جێگیره و 7 نیوترونی هه‌یه
C14 ده‌گمه‌ن 5730 سالڕ 0.156 N14
جۆره‌كانی كاربۆن:
1-ئه‌ڵماس: ڕه‌قترین جۆری كانزایه ، له شێوه‌ى قوچه‌ك دایه كه كاربۆن له گۆشه‌كاندا هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك گه‌ردیله‌ى كاربۆن له ناوه‌راست كه گه‌ردیله‌كان به چوار ئه‌لكترۆن له خولی (SP3) به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن
كه هێزو ره‌قى ده‌به‌خشێته ئه‌ڵماس.
2-گرافیت: یه‌كێكه له مادده نه‌رمه‌كان ، گه‌ردیله‌كانى كاربۆن به سێ ئه‌لكترۆن له خولی SP2 به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن وه یه‌ك ئه‌لكترۆن له خولی S .
3-فۆلیرین: بریتییه له گه‌ردى گه‌وره پێكهاتووه له كاربۆن له شێوه‌ى گۆدایه(كه به باشترین و ئاسانترین شێوه داده‌نرێت به باكی بۆل ناسراوه).
4-سیرافیت: ڕوێكی لوسی هه‌یه ، پێكهاته‌ی به‌ته‌واوی نازانرێ.
5-ئایۆنسدالایت: وه‌ك ئه‌ڵماسه له پێكهاته‌یدا به‌ڵام به به‌لوری شه‌شی.
6-كاربۆنی نا بلوری : كۆبونه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كانی كاربۆن به شێوه‌یه‌كی ناڕێك و نا بلوری له باری شوشه‌یی یه.
7-بڵقی كاربۆنی بچووك : تۆڕێكی موگناتیسی هه‌ستیار ، چڕییه‌كه‌ى كه‌مه وه‌ك گرافیت ، به جۆرێ گه‌ردیله‌كان سێیانی له خولی شه‌شی و حه‌وتی به یه‌ك ده‌به‌سترێن.
8- بۆڕی كاربۆنی بچووك: گه‌ردیله‌كان سێیانی به یه‌ك ده‌به‌سترێن كه شێوه‌ى بۆڕی ناو به‌تاڵ وه‌رده‌گرێ.
9- كاربۆنی شوشه‌یی(Isotropic): ژماره‌یه‌كی زۆر كونی تێدایه ، به پێچه‌وانه‌ی گرافیت ، گه‌ردیله‌كان به‌شێوه‌ى نارێك بڵاو بوونه‌ته‌وه.
كاربۆن له هه‌موو بواره‌كانى ژیان به‌شداره ، به‌تایبه‌تی كیمیای ئه‌ندامى. یه‌كێكه له ناكانزاكان ، توانای دروست كردنی به‌ندی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له توخمه‌كان ، له پێكهاته‌ی زیاتر له ده ملیۆن ئاوێته‌دا به‌شداره ، له‌گه‌ڵ ئۆكسجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه زۆرگرنگه له گه‌شه‌كردنی ڕوه‌ك. له‌گه‌ڵ هایدرۆجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی هایدرۆكاربۆنه‌كان كه له زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان به‌كاردێ . وه له‌گه‌ڵ ئۆكسجین و هایدرۆجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی ترشه چه‌ورییه‌كان كه پێویسته بۆ ژیان وه هه‌رورها ئه‌سته‌رى لێ دروست ده‌كرێ كه تام و بۆنی میوه‌ى لێ دێ . هه‌روه‌ها (C-14) به‌كاردێ له دیاركردنی ته‌مه‌ن به ڕێگای تیشك.
سیفه‌ته‌كانی كاربۆن:
توخمی كاربۆن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه چونكه زۆر شێوه‌ی هه‌یه له نه‌رمترین شێوه (گرافیت) بۆ ڕه‌قترین شێوه (ئه‌ڵماس) وه هه‌روه‌ها توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دروست كردنی به‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی تر وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌ردیله‌ی تر‌ى كاربۆن. كاربۆن به توخمێكى سه‌ره‌كى ژیان داده‌نرێ ، هایدرۆكاربۆنه‌كان به فراوانی به‌كاردێن له ژیانی ئابوری‌دا ، وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو كه ته‌كنۆلۆجیای پیشه‌سازى به‌كاردێت بۆبه‌رهه‌مهێنانی به‌نزین ، گاز ، كیرۆسین و زۆر به‌رهه‌می تر .
به‌كارهێنانه‌كانی كاربۆن:
كاربۆن پێكهێنه‌ره‌كی سه‌ره‌كییه له دروستبوونی ژیان ، هایدرۆكاربۆن گرنگترین شێوه‌كانی كاربۆنه كه ڕۆژانه به‌كار دێت وه‌ك ووزه به‌تایبه‌تی نه‌وتی خاو كه زۆر به‌رهه‌می لێ جیا ده‌بێته‌وه وه‌ك به‌نزین ، گاز.كیرۆسین..وه‌هه‌روه‌ها نه‌وتی خاو به‌شداره له زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان وه‌ك پیشه‌سازی پلاستیك.
به‌كارهێنانه‌كانی تری كاربۆن:
• كاربۆن- 14 كه‌له27-فبرایر ساڵی 1940 ز دۆزراوه به‌كاردێ له ده‌ستنیشان كردنی ته‌مه‌ن به ڕێگای تیشك.
• گرافیت تێكه‌ڵ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ قوڕ بۆ دروستكردنی پێنوسی ره‌ساس.
• ئه‌ڵماس به‌كاردێ له دروستكردنی نوكی كونكه‌ر ، وه‌هه‌رورها وه‌ك خشڵ بۆ جوانكاری.
• كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاسن تێكه‌ڵ ده‌كرێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا.
• كاربۆن به‌كاردێ له كارگه ناوكییه‌كان بۆ كه‌مكردنی خێرایی نیۆترۆن.
• گرافیت ورد ده‌كرێ و له قالب ده‌كرێ بۆ كاری هونه‌ری به‌كاردێ.
• ده‌نكى(حب) ڕه‌ژوو له پزیشكیدا به‌كاردێ بۆ مژینی ماده ژه‌هری یه‌كان له كۆئه‌ندامى هه‌رس.
مێژووى كاربۆن:
(كاربۆ) له زمانی لاتینیدا به مانای ڕه‌ژوو دێ ، له دێر زه‌مانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه ، له كۆنه‌وه دار به‌كار هاتووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌ژوو به‌ڕێگای سوتاندن بێ ئۆكسجین . ئه‌ڵماسیش یه‌كێكه له ماده ده‌گمه‌نه به‌نرخه‌كان.
جۆره‌كانی شێووگی كاربۆن :
شێووگی كاربۆنی خاوین جیاوازه له‌پێكهاته‌ى شێووگی گه‌ردیله‌كانی تر‌ى كاربۆن ،سێ شێووگی ناسراوی كاربۆن هه‌یه،كاربۆنی نابلوری، گرافیت،ئه‌ڵماس.
ژماره‌یه‌ك له جۆره‌كانی شێووگی كاربۆنی نائاسایی (شاز) هه‌یه له‌وانه فۆلیرین (كاربۆنی زۆر وورد له‌شێوه‌ی بۆڕی باریك) و لۆنسدالیت .
كاربۆن له شێوه‌ی نابلوری وه‌ك گرافیت هه‌یه،كه‌چی له شێوه‌ی بلوری بوونی زۆر كه‌مه. به‌ڵام له‌شێوه‌ى تۆز (پۆدره) هه‌یه كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ماده‌كانی وه‌ك ڕه‌ژوو،سناج،ته‌نی و كاربۆنی چاڵاك.
له په‌ستانی ئاسایی كاربۆن شێوه‌ى گرافیت وه‌رده‌گرێ،كه هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له‌گه‌ل سێ گه‌ردیله‌ى تر به‌ستراوه له ئاستێك كه شێوه‌ى شه‌شینه وه‌رده‌گرێ له ئه‌لقه‌كان،وه‌ك ئه‌لقه‌ى هایدرۆكاربۆنی ئه‌رۆماتی.دوو شێوه‌ی ناسراوى گرافیت هه‌یه،یه‌كه‌میان ئه‌لفا (شه‌شینه)، دووه‌میان بێتا (مه‌وشوری شه‌شینه ڕێك) كه هه‌ردووكیان هه‌مان سیفاتی فیزیاییان هه‌یه،ته‌نها له پێكهاته‌ى بلوری نه‌بێ.
ئه‌و گرافیته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه نزیكه‌ى (30%) ى له شێوه‌ی ئه‌لفایه،به‌ڵام له‌كاتی دروستكردنی گرافیت ته‌نها شێوه‌ى ئه‌لفاى تێدایه،ده‌توانرێ شێوه‌ى ئه‌لفا بۆ شێوه‌ى بێتا به ڕێگاى چاره‌سه‌رى میكانیكی وه شێوه‌ى بێتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌ى ئه‌لفا به گه‌رم كردن بۆ زیاتر له (1000 Oس ) .
گرافیت كاره‌با ده‌گه‌یێنێ چونكه( هه‌وری-بای) به چڕی كۆنه‌بۆته‌وه. گرافیت ماده‌یه‌كی نه‌رمه و به‌شه‌كانی به گه‌ردیله‌ى تر جیا ده‌كرێ،وه به‌یه‌كتری به‌ستراون به هێزی ڤان دیر ڤالز له‌به‌ر ئه‌وه به ئاسانی له‌سه‌ر یه‌ك ده‌خلیسكێن.
كاربۆن له ژێر په‌ستانی زۆر به‌رزدا شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی شێووگی كاربۆن وه‌رده‌گرێ كه پێی ده‌ڵێن ئه‌ڵماس،كه هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌كى كاربۆن به چوار گه‌ردیله‌ى تر به‌ستراوه.ئه‌ڵماس هه‌مان پێكهاته‌ى شه‌ش پاڵووى سیلیكۆن و جه‌رمانیۆمى هه‌یه، هێزی به‌نده‌كانی نێوان كاربۆن - كاربۆن زۆر به‌هێزه له‌به‌ر ئه‌وه به‌كاردێ له‌گه‌ڵ نیتریدی بۆرۆن (BN) بۆ دروستكردنی به‌هێزترین ماده كه به‌رگرییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ تیغ كردن.
ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه به‌سه‌ر گرافیت دێ له پله‌ى گه‌رمى ئاسایی‌دا (پله‌ى گه‌رمى ژوور) زۆر هێواشه‌و هه‌ستی پێ ناكرێ .له‌ژێر بارودۆخی تایبه‌تدا كاربۆن ده‌بێته بلوری لۆنسدالایت كه شێوه‌ى به ئه‌ڵماس ده‌چێ به‌ڵام شه‌شینه‌یه.
فۆلیرین شێوگی پێكهاتنی له گرافیت ده‌چێ به‌ڵام له‌جیاتی شێوه‌ى شه‌شینه‌ى بێگه‌رد شێوه‌ی پێنجینه (له‌وانه‌یه حه‌فتینه) له گه‌ردیله‌ى كاربۆنی تێدابێ كه ده‌بێته هۆی لاربوونه‌وه‌ى چینه‌كان بۆ شێوه‌ى گۆیی یان لوله‌یی ، فۆلیرین پێی ده‌ڵێن (گۆی بوكی یان لوله‌ى بوكی) كه سیفه‌ته‌كانی تا ئێستا شی نه‌كراوه. هه‌موو ناوه‌كانی فۆلیرین بۆ ڕێزلێنان له (بوكوینستر فولیر) په‌ره‌پێده‌ری گومبه‌تی جیودیسی كه به ناوى گۆی بوكی ده‌ناسرێ.
شێوه‌كانى كاربۆنى شێووگى بریتیه له :
1- كاربۆنى نا بلورى .
2- بڵقى كاربۆنى وورد (كه‌له ساڵى 1997 دۆزراوه ) .
3- لوله‌ى كاربۆنى وورد .
4- فۆلیرین .
5- گرافیت .
6- ئه‌یۆسدالایت .
7- سیرافیت .
جیاوازى نێوان ئه‌ڵماس و گرافیت :
1- ئه‌ڵماس به‌هێزترین كانزاى ناسراوه له‌لایه‌ن مرۆڤ،كه‌چى گرافیت نه‌رمه .
2- ئه‌ڵماس ماده‌ێكى كاشتت ، كه‌چى گرافیت ماده‌كى چه‌وركه‌ره‌وه‌یه .
3- ئه‌ڵماس نه‌گه‌یه‌نه‌ریه‌كى باشه بۆ كاره‌با ، كه‌چى گرافیت كاره‌با ده‌گه‌یێنێ .
4- ئه‌ڵماس به‌زۆرى ڕوونه ، كه‌چى گرافیت تاریكه (لێله) .
5- ئه‌ڵماس شێوه‌ى بلورى شه‌ش پاڵووى هه‌یه ، كه‌چى گرافیت شێوه‌ى بلورى شه‌شینی هه‌یه .
جیاوازى نێوان كاربۆنی نابلورى و كاربۆنی لوله‌یی وورد :
1- كاربۆنی نابلورى ماده‌یه‌كه كه به‌ئاسانی دروست ده‌كرێ ، كه‌چی كاربۆنی لوله‌یی وورد پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ دروستكردنی .
2- كاربۆنی نابلورى هه‌مووی هه‌مان سیفه‌تیان هه‌یه ، كه‌چی كاربۆنی لوله‌یی سیفه‌ته‌كانی لێكچوو نییه و ده‌گۆڕێ.
بوونی كاربۆن:
له پێكهاته‌ی زیاتر له ده ملیۆن ئاوێته‌دا به‌شداره ، هه‌زاره‌ها له‌م پێكهاتانه پێویستی سه‌ره‌كین بۆ ژیان جگه له گرنگی ئابووری . له خۆر‌و ئه‌ستێره كلكداره‌كاندا دا هه‌یه . هه‌روه‌ها نه‌یزه‌كه‌كان ئه‌ڵماسی وردیان تێدایه . كاربۆن له‌كه‌ڵ توخمه‌كانی تر به یه‌كگرتویی هه‌یه له به‌رگی هه‌وایی ، وه‌ك تواوه‌ش به‌دی ده‌كرێ له ئاودا ، پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی كاربۆن و وبه‌رده‌كانه(كه بڕێكی كه‌م كالسیۆم ومه‌گنیسیۆم وئاسن ، له‌گه‌ڵ هایدرۆجین یه‌كده‌گرێ بۆ پێكهێنانی هایدرۆكاربۆنه‌كان وه‌ك نه‌وتی خاو وگازى سروشتی.
گرافیت به ڕێژه‌یه‌كى زۆر هه‌یه له نیۆیۆرك و تكساس له وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، ڕوسیا ، مه‌كسیك ، گرین لاند ، وه هیند.
ئه‌ڵماسی سروشتی له به‌ردی گڕكانی (كیمبرلیت) كه له گركانه‌كانی كۆندا به‌دى ده‌كرێ ، كه زۆربه‌یان ده‌كه‌وێته باشوری ئه‌فریقیا ، نامیبیا ، بوتسوانا ، كۆمارى كۆنگۆ ، هه‌روه‌ها له ڕوسیا و به‌رازیل و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستڕالیا هه‌یه