:
گرینگ‌ترینیان دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه(CO2) به ڕێژه‌كی كه‌م له به‌رگی هه‌وادا هه‌یه ، كه له لایه‌ن زینده‌وه‌ران به‌رهه‌م دێ و به‌كار دێ . دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ پێكهێنانی ترشی كاربۆنیك(H2CO3) به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ، كه جێگیر نییه وه‌ك زۆربه‌ى ئاوێته‌كانی كاربۆن كه به‌ندی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆكسجین ، له‌به‌ر ئه‌وه ئایۆنی كاربۆناتی ناجێگیر دروست ده‌بێ.
چه‌ند جۆره خوێ هه‌یه له شێوه‌ى كاربۆنات وه‌ك كالسیت ، دووه‌م كبریتیدی كاربۆن . له ئۆكسیده‌كانی تری كاربۆن ، یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ، ئۆكسیدی نائاسایی كاربۆن(C3O2) . یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ئه‌نجامی سووتانی ناته‌واوی كاربۆن دروست ده‌بێ ، بێ ره‌نگه ، بێ بۆنه . كه‌مێك پۆلاریتی هه‌یه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و به‌نده سیانییه‌ی كه له نێوان كاربۆن و ئۆكسجین هه‌یه كه وا ده‌كات له‌گه‌ڵ هیمۆگلۆبین له خوێن یه‌ك بگرێ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به گازێكى ژه‌هراوی داده‌نرێ ، سیانید(CN) به هه‌مان شێوه وه‌ك ئایۆنی هالید كارده‌كات.
كاربۆن له‌گه‌ڵ كانزا تفته‌كان كارلێك ده‌كات وكاربید یان ئه‌سیتیلید پێك دێنێ كه ئه‌مانه‌ش به‌كاردێن له به‌رهه‌مهێنانی میسان وئه‌سیتیلین كه ترشى بێ هێزن ، سالبی كاره‌بایی (2.5) ، وه‌ك كاربۆرۆندۆم كه(SiC) به ئه‌ڵماس ده‌چێ.
هایدرۆكاربۆنه‌كان له زنجیره‌یه‌ك كاربۆن پێك دێن كه به زیادبوونی ژماره‌ی كاربۆن هایدرۆكاربۆنه‌كه قورس‌تر ده‌بێ وه‌ك جۆره‌كانی ڕۆن و ماده مۆمی یه‌كان.
سوڕی كاربۆن:
گۆڕینی هاوتایه‌كی كاربۆن بۆ هاوتایه‌كی تر له باری ئاسایی‌دا ناكرێت، له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه كاربۆن به‌رهه‌م دێ وه له شوێنی تردا به‌كار دێ به‌مه‌ش ده‌ڵێن سوڕی كاربۆن . بۆ نموونه ڕووه‌ك دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن وه‌رده‌گرێ و له كرداری ڕۆشنه پێكهاتن به‌كاردێ ، ئه‌م ڕووه‌كانه‌ش ده‌بنه خۆراكى گیان له‌به‌ران ، ئه‌م گیان له‌به‌رانه‌ش له كرداری هه‌ناسه‌دانه‌وه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌رده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش ئاسانترین جۆره له سوڕی كاربۆن ، چونكه هه‌ندێك له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئاوی زه‌ریاكان ده‌توێته‌وه یان هه‌ندێ له گیان له‌به‌ره مردووه‌كان شێوه‌ى به‌ردین وه‌رده‌گرن.
هاوتاكانی كاربۆن:
كاربۆن دوو هاوتای سروشتی هه‌یه یه‌كه‌میان (C12) كه به‌ڕێژه‌ی (%98.89) كۆی كاربۆنی سروشت پێك دێنێ ، دوه‌میان(C13) كه به‌ڕێژه‌ی (1.11) كۆی كاربۆنی سروشت پێك دێنێ ، كه‌چی كاربۆن(C14) جێگیر نییه . نزیكه‌ی پازده هاوتای تری كاربۆن هه‌یه نیوه ته‌مه‌نی(C8)له هه‌موویان كورتتره و ده‌گاته(21- 1.98739 10^) چركه .
له‌ساڵی 1961 یه‌كێتی گشتی كیمیای نێوده‌وله‌تی (IUPAC) هاوتا كاربۆنی -12 ى په‌سه‌ند كرد وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆپێوانی بارسته گه‌ردیله . نیوه ته‌مه‌نی كاربۆن-14 بریتیه‌له ( 5715)ساڵ ، به‌فراوانی به‌كاردێت له دیاركردنی ته‌مه‌نی دار و شوێنه‌وار.
خۆ پاراستن:
كاربۆن توخمێكى مه‌ترسیدار نیه ، به‌ڵام هه‌ڵمژینی بڕێكی زۆر له ته‌نى مه‌ترسیداره ، هه‌روه‌ها كاربۆن له پله‌ى گه‌رمی به‌رز گڕ ده‌گرێ . له به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر ئاوێته‌ی كاربۆن هه‌یه ، هه‌ندێكیان ژه‌هراوین وه‌ك(CN) ، هه‌ندێكیان زۆر پێویستن بۆ ژیان وه‌ك دیكسترۆز ، هه‌ندێكیان پێویستن و ژه‌هراوین له هه‌مان كاتدا وه‌ك (CO2).
به‌كار هێنانه‌كانى كاربۆن:
كاربۆن توخمێكی گرنگه بۆ ژیان ، بێ كاربۆن ژیان نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر گۆی زه‌وى ، به‌كار هێنانه‌كانى تری كاربۆن له شێوه‌ی هایدرۆكاربۆنه‌كانه وه‌ك نه‌وتی خاو‌و به‌رهه‌مه‌كانی له به‌نزین و گاز و كیرۆسین و پلاستیك