قۆپیه‌کردن
بێگومان قۆپیەكردن(cheaten) یەكێكە لەو دیاردانەی بە چەندین شێوازی جیاواز لایەن تاك و كۆمەڵ،گەورەو بچوك،كوڕ‌و كچ لەكۆمەڵگا پێش كەوتوو دواكەوتوەكاندا بڵاو بۆتەوە،كە بەڵگەیە لەسەر ئەنجامدانی ڕەفتاریكی نائاسایی و لادەر و نائەخلاقی لە پێناوی گەیشتن بە دەستكەوتە ماددی و مەعنەویەكان و تێركردنی حەزو ئاروزوەكان،بۆیە قۆپیەكردن لەڕەهەندە ئەخلاقیەكەیەوە هیچی كەمتر نیە لە درۆكردن و دزی و دووڕوی،بەجۆرێك ئەنجامدەرانی سستی و تەمەڵی و نەبوونی متمانە بەخۆبوون و كەمی ڕێنمای دایك و باوك و قوتابخانەیان هەیە و هەمیشە لەناو دۆست و برادەرو قوتابخانە نرخیان كەمەو ناسراون و بەردەوام بەرتوانج و ناو ناتۆرەی كەسانی تر دەكەون،جگە لەوەش لە ڕەهەندی ئاینیەوە نادروستەو باش نیە وەك: پێغەمبەری ئیسلام(د،خ) دەفەرموێت(من غشنا فلیس منا) ئەوەی فێڵ و قۆپی بكات لە ئێمەوە دورە؟!
قۆپیەكردن چیە؟
بریتیە لە كرداری وەڵامدانەوە بۆ وروژێنەر(تاقیكردنەوەكان) لەقوتابخانەو زانكۆ‌و دام و دەزگا پەروەردەییەكان بەشێوەی دور لەڕاستی لەپێناوی بەدەست هێنانی نمرەی بەرزو دەرچوون لە وانەكان لەلایەن ئەو كەسانەی ئاستی زیرەكیان لاوازە یان بەپێچەوانەوە تاوەكو بوونی خۆیان بسەلمێنن،یان بۆڕازی كردنی بەرامبەر.
شێوازەكان قۆپیەكردن:
ئەوەی پێویستە بوترێك كە ئەو قوتابیانەی پەنا دەبەنە بەر قۆپێ كردن شارەزای و توانای جۆربەجۆریان هەیە و چەندین ڕێگا دەگرنەبەر بۆ قۆپێ كردن،پێویستە مامۆستایان و توێژەران پەی بەبوونی ئەم دیاردەیە بەرن تاوەكو خوێندكار دەست لەم كارە نادروستەی هەڵگرێ، شێوازەكان:
1)خوێندكار لە ڕێگەی وەرگرتنی وەڵامی هاوڕێكەیەوە قۆپیە دەكات بەتایبەت كاتێك پۆلەكان قەرەباڵەغ بن و مامۆستا نەتوانێ كۆنترۆڵی پۆل بكات.
2)كردنەوەی كتێب یان بابەتی تاقی كردنەوە لە ژێر كورسی یان تەنیشت و دیواری پۆل یان نوسینی بابەتی تاقیكردنەوە لەناو كتێبی وەڵامدانەوە.
3)وەرگرتنی وەڵام لەڕێگەی پارچە كاغەزی بچووك و نوسینی بەفۆنتی بچوك بەتایبەت بۆ تاقیكردنەوەكانی بەكەلۆری و پاشان دوبارەكردنەوەی لە تاقیكردنەوەكانی ڕۆژانە.
4)نوسینەوەی قۆپیە لەسەر كلێنس و دەست و پەنجەو ژێرەوەی جل و بەرگ.
5) قۆپیەكردن بەشێوازی ئیشارەكردن و ڕێككەوتنی پێشوەخت لەلایەن قوتابیەكانەوە،وەك دەست بردن بۆ لووت و گوێ و جولەی زۆر .
6)گۆڕینەوەی دەفتەر یان پەڕەی تاقیكردنەوە كاتێك مامۆستا ئیمزای نەكات یان گوێ بە ناو نووسینی خوێندكار نەدات،لێرەدا وەڵامی برادەرەكەی وەردەگرێت.
7) وەرگرتنی لاستیك و قەڵەم و ڕاستەو ئاوڕدانەوەو چپەچپ كردن و سەیر كردن هەندێك جار وەڵامی پرسیار لەكەٍرەستەكان دەنوسرێت.
8 ) شێوازی یارمەتی دان گەرچی ئەم شێوازە كەمەو دەگمەنە بەڵام بەقۆپی هەژمار دەكرێت وەك ئەوەی مامۆستا وەڵام لە خوێندكاری زیرەكەوە وەربگرێت و بە دۆست و كەسانی ناسراو بڵێت.
چۆن بزانین خوێندكار قۆپی دەكات:
زۆربەی ئەو ڕەفتارو هەڵسوكەوتانەی خوێندكار بۆ قۆپیەكردن ئەنجامی دەدات گوزارشتكردنە لەقۆپیە كردن لە قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی وزانكۆو پەیمانگاكان،چاودێری پۆل بەئاسانی دەتوانێ پەی پێ بەرێت لەوانە:
1)دانیشتنی ناڕێك و نائاسایی و نەبوونی ئارامی و جوڵەكردنی زۆر بەلای ڕاست و چەپدا.
2)بوونی ترس و دڵەڕاوكێ و تێكچونی سیمای دەم و چاو.
3)خۆسەرقاڵبوونی خوێندكار بەبەردەوامی بە دەفتەری تاقیكردنەوە وەك پیسكردن و سڕینەوەی و بەردەوام داواكردن لە مامۆستا بۆ دەركردنی پەڕەی نوێ و بیانووی جیاواز‌و گەڕان بەدوای هەلێكدا تا قۆپیە بكات.
4) خوێندكار پرسیار لە مامۆستا دەكات تاوەكو مامۆستا سەرقاڵی وەڵامدانەوە بێت ڕونكردنەوەی دورو درێژ بدات و قۆپیەكەی ئەنجام بدەن.
5)داواكاری زۆر وەك بەردەوام داواكردنی قەڵەم و دایەن و ڕاستەی برادەرەكەی،
6)قسەكردن بە هێواشی و لەسەر خۆی وەك ئەوەی دەست لەسەر پرسیار دادەنێ و بەردەوام چاو گێڕ دەدات.
7)بە شێوازێك هەڵسوكەوت دەكات و خۆی تێك دەدات كە مامۆستا وادەزانێ بیردەكاتەوە لەپرسیارەكان بەڵام بەدوای هەلدا دەگەڕێت.
هۆكارەكانی قۆپیەكردن
سەرچاوەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە قۆپی كردن فیگری یان بۆماوە نیە،بەڵكو وەرگیراوەو قوتابی لەژینگەی دەوروبەرەوە وەری دەگرێت،بۆیە توێژینەوەكان جەخت لەسەر هۆكارەكانی قۆپیەكردن دەكەنەوە كە جیاوازن،هەریەك لەخێزان و خودی خوێندكار‌و بۆچون و تواناكانی و هەروەها پەروەردەو فێركردنی ناو قوتابخانە یان خراپی پرۆگرام و دۆخی تاقی كردنەوەكان و بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابوری وه‌تر كەهەریەكەیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پاڵ بەخوێندكارەوە دەنێن بۆ قۆپێ كردن هۆكارەكان زۆرن دەكرێت لەسەر هەندێك لەو هۆكارانە بدوێین لەوانە:
1)هۆكاری خێزانی: وەك ئاشكرایە خێزان بەیەكەم دامەزراوەی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی دەژمێردرێت،بۆیە قوتابی لەمنداڵیەوە كۆمەڵێك بەهاو نەریت فێردەبێت كە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەبونیادنانی كەسێتی لەداهاتوودا گەشەی فیكری و توانستی مەعریفی منداڵ،وە دایك و باوك كەسی سەرەكین لەنازپێدانی زیاد یان پشتگوێ خستن و لێ نەپرسینەوە، ئەگەر دایك و باوك لەژیانی ڕۆژانەدا غەشكردن وفرت و فێڵیان لا سادەبوو ئەو كات منداڵیش فێر دەبێت و هەموو ئەو ناهەمواریانەی لەخێزاندا دەخولقێ ئەبێتە هۆی تێكچوونی ڕەفتاری قوتابی و چەندین گرفتی تری وەك(ترس و دڵەڕاوكێ و لاوازی متمانە بەخۆبوون و درۆ‌و شەڕەنگێزی و لاوازی لەئەنجامدانی ئەركەكانی قوتابخانەدا.
2) سیستەمی تاقی كردنەوەكان:
بێگومان گرانی تاقیكردنەوەو هێنانەوەی پرسیارگەلێكی زۆر بۆ خوێندكار‌و نەبوونی كاتی گونجاو بۆ وەڵامدانەوە و بیركردنەوەی خوێندكار جێ ناهێڵێ داواكاری دەوروبەر هەندێك جا مامۆستا‌و خێزان هەڕەشە لەخوێندكار دەكەن كە پێویستە نمرە بهێنێ و ئەنجامی هەبێ واتە داهاتووی خوێندكار پەیوەست دەكەن بە تاقیكردنەوەوە.
3) كەسێتی مامۆستا:
لەبەر ئەوەی مامۆستا فاكتەرێكی تری پەروەردەو فێركردنە هەندێك جار بەهۆی مامۆستاوە خوێندكار قۆپی دەكات،چی بەهۆی ئەوەی مامۆستا بابەتی خوێندن وەك پێویست ناگەیەنێ یا گرانی تاقیكردنەوەی و بیركردن لەتۆڵە سەندنەوە،زۆری پرسیار‌و هەندێك جار لاوازی كەسێتی مامۆستا وەك ئەوەی نەتوانێ كۆنترۆڵی پۆل بكات.
4)هۆكاری ئابوری و كۆمەڵایەتی: لەنێوان ئەو توێژینەوانەی كراون دەركەوتووە ئەوانەی بونیەی كۆمەڵایەتی و ئابوریان باش نییە واتە:ئەو قوتابیانەی لاوازی فێركردنیان هەیە یان ناتوانن لە گەڵ دواكاریەكانی سیستەمی خوێندا هەڵكەن و ناتوانن پێی بگەن،ناچار پەنا دەبەنە بەر قۆپی كردن.
ڕۆڵی ڕێنمایی كاری پەروەردەیی لەچارەسەركردنی قۆپیەكردندا:
بێگومان ڕێنمایی كاری پەروەردەیی دەتوانێ ڕۆڵی بەرچاووی هەبێ لە كەمكردنەوەو چارەسەركردنی قۆپیەكردنداو بە شێوەیەكی حەكیمانە هۆكاروپاڵنەرەكان بزانێ و قوتابی بەم شێوەیە ئاراستە بكات:
1)ئەنجامدانی گفتوگۆ‌و ڕەخساندنی كەشێكی پڕ لە ئارامی بۆ خوێندكار،
2)زیان و نادروستی قۆپیەكردنیان بۆ ڕوون بكرێتەوە بەشێوەی ڕێنمایی تاكی و كۆمەڵی باسی قۆپیەكردنیان بۆ بكرێت.
3)پێویستە ڕێنمایی كاری دەروونی گوێ بگرێت لەو قوتابیانەی قۆپیە ئەنجام دەدەن،تاكو بزانێ ئایا تاقیكردنەوەی مامۆستا قورسە یان هۆكاری ترە،تاكو خوێندكار ئاراستە بكات بۆ كۆشش كردن و پشت بەخۆبەستن و واز هێنان لەقۆپیەكردن.
4)ئەنجامدانی چاوپێكەوتن بەتەنیا لەگەڵ ئەو قوتابیانەی قۆپیە دەكەن وە جێ بەجێ كردنی هەندێك تاقیكردنەوەی زیرەكی،چەمكی خوود،دڵەڕاوكێ.
5) پێویستە ڕێنمایی كاری دەروونی شارەزایی بارودۆخی خوێندكار بێ،ئایا كێشەی خێزانی هەیە،مامەڵەی ماڵەوە چۆنە بەرامبەری،شوێنی خوێندنی بۆ دابینكراوە یان نا هتر..
6) كەمكردنەوەی ڕێژەی قوتابی لە پۆلدا تابواری قۆپی كردن نەمێنێ.
7) پێویستە تاقیكردنەوەكان زۆر‌و گران نەبێ ڕەچاوی جیاوازی تاكایەتی(الفروق الفردیە)لای خوێندكار بكات
بەپێی توانای قوتابیەكان پرسیار ئامادەبكرێت.
8 )دروستكردنی كەشێكی هێمن بۆ بۆ خوێندكار تا خوێندار هەست نەكات مامۆستا دێوەزمەیەو بیر لەتۆڵەكردن نەكاتەوە.
9)دابینكردنی مامۆستای كاریگەر كەبتوانێ كۆنترۆڵی پۆڵ بكات و ڕێگە نەدات بەقۆپی كردن.
10)ئاگاداركردنەوەی ئەو قوتابیانەی لەپۆلدا گومانی قۆپیە كردنیان لێ دەكرێت بە ناڕاستەوخۆ وەك ئەوەی مامۆستا بڵێ دەزانم كەسێك دەیەوێت قۆپی بكات با ئاگاداربێ دوایی دەیكەمە دەرەوەو سفر وەردەگرێت.
11) بەكارهێنانی سیستەمی گروپی (أ- ب) بەتایبەت ئەو پۆلانەی كە قەرەباڵەغن بەڵام پرسیارەكان لەیەك ئاستدا بێت.
12)گۆڕینی شوێنی ئەو قوتابیانەی كە بەنیازن قۆپی بكەن بەزۆری ئەو كەسانەی قۆپی دەكەن لەسوچ یان دواوە دادەنیشن باشتر وایە شوێنیان بگۆڕدرێ تاكو بەدوربن لە قۆپیەكردن.
گه‌لیَك جار پیَشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كاری نایاسایی و په‌روه‌رده‌یش به‌كارده‌هیَنریَت ، به‌مه‌ش زیان به لایه‌نی زانیاری ئه‌و خویَندكاره‌و ئه‌وانه‌ی تریش ده‌گه‌یه‌نیَت كه له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كاندان به‌هۆی تیَكدانی كه‌شی ناو هۆڵه‌كانه‌وه جگه له‌وه‌ی كه ده‌بیَته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و زانیاری دامووده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌كی تر، چونكه ئیَستا له‌ناو هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ندیَك خویَندكار ئامیَرى سیستمى (بلوتوس) بۆ قۆپیه‌كردن به‌كارده‌هیَنن.
هه‌رچه‌نده خویَندكاریَكی زیره‌ك برِوای به‌خۆی هه‌بوو له تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كاندا به‌باشى وه‌لاَم بداته‌وه ، به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ى وانه‌ی یه‌كه‌م له هۆڵى تاقیكردنه‌وه هاته ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌جیَ برِیاری دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ى وانه‌كه‌ی بۆ خولی دووه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
هه‌ردی ته‌مه‌ن 18 ساڵ خویَندكاری شه‌شی ئاماده‌ییه به‌نیگه‌رانییه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه به‌ر له ده‌ستپیَكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان له خویَندنگاكه‌یاندا كۆمه‌ڵیَك پرِوپاگه‌نده بلاَوكراوه‌ته‌وه كه گوایه پرسیاره‌كانی به‌كه‌لۆری ئاشكراكراون و له‌ناو خویَندكارانه‌وه به‌یه‌كترى ده‌فرۆشریَته‌وه، به‌لاَم هه‌ردی وتی: وا هه‌ستده‌كه‌م زه‌ره‌رم كردووه چونكه بۆ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه پشتم به كرِینی پرسیاره‌كان به‌ست به‌لاَم واده‌رنه‌چوو، بۆیه ناتوانم بۆ وانه‌ی دووه‌م له‌خولی یه‌كه‌مدا ئاماده‌بم . به‌ده‌م كاتی ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بوو به‌رده‌م خویَندنگاكه‌ی هه‌ردی جمه‌ی ده‌هات له‌خویَندكاران و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌و به‌جیا راوه‌ستابوون، هه‌ندیَكیان گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسیاو وه‌لاَمه‌كان ده‌كردو هه‌ندیَكی دیكه‌یان ده‌ستبه‌جیَ به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌رِانه‌وه ، یه‌كیَك له‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌وانه بوون كه باسیان له‌مه‌سه‌له‌ی چۆنیَتی په‌یداكردنی ئامیَرى سیستمى (بلوتوس) و كرِینه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ده‌كرد یه‌كیَك له‌وانه وتی : من ئیَواره 8 وه‌ره‌قه‌كه‌ت بۆ ده‌هیَنم به‌لاَم تۆ پرسیاره‌كانم بۆ بیَنه .
ره‌وه‌ند یه‌كیَكی تره له‌وانه‌ی كه په‌نای بۆ به‌كارهیَنانی سیستمى (بلوتوس) بۆ قۆپیه‌كردن بردووه چونكه ئه‌و هیوا برِاو بووه له‌وه‌ی كه بتوانیَت له‌وانه‌ی زمانی ئینگلیزی‌دا ده‌ربچیَت بۆیه نایه‌ویَت ئه‌مساڵیش وه‌ك پار له‌به‌ر ئه‌و وانه‌یه بگه‌رِیَته‌وه‌و ده‌رنه‌چیَت.
ره‌وه‌ند پیَیوایه كه مامۆستاكان كاتیَك ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بینن قسه ناكه‌ن وتی : من بۆ خۆم به‌رچاوم كه‌وتووه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بیَت كه بلوتوسه‌كه‌مان لیَده‌سه‌نن و هیچی تر.
ئه‌ویش ئه‌و ئامیَره بچوكه‌یه كه خویَندكار پیَش وه‌خت تایبه‌تی ده‌كات به مۆبایلیَك و دواتر به یه‌خه‌ی ژیَر كراسه‌كه‌یانه‌وه یان له جلی ژیَره‌وه‌ی ده‌به‌ستن و به‌مه‌ش ده‌توانن به‌ئاسانی گویَیان له‌وه‌لاَمی پرسیاره‌كان بیَت.
سه‌یره كاتیَك ده‌چیته ناو ده‌رده‌دڵی خویَندكاره‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان به‌تایبه‌تی چه‌ندین چیرۆكی جیاواز‌و سه‌یرت به‌رگویَ ده‌كه‌ویَت ، یه‌كیَك له‌خویَندكاره‌كان وایگیَرِایه‌وه كه هاورِیَكه‌ی ساڵی پار هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی به‌كه‌لۆری ده‌ستبكه‌ویَت به‌لاَم بیَهوده بوو بۆیه بیری له‌چه‌ندین ریَگا كرده‌وه‌و دواتر گه‌یشته ئه‌و برِوایه‌ی كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكه‌وه بتوانیَت ریَگایه‌كی زۆر جیاواز له‌وانه‌ی تر بدۆزیَته‌وه ، ئه‌وه‌بوو توانی بلوتوسیَكی بچووك له ژیَر پیَستی گویَچكه‌یه‌وه دابنیَت و چوار ده‌وره‌كه‌ی به‌له‌فافیَكی زۆر بپیَچیَت و به‌و جۆره‌ش توانی به‌مه‌رامی خۆی بگات.
مامۆستا باپیر به‌كر به‌رِیَوه‌به‌رى گشتیى تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه له‌ناو خویَندكاران وتى: تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می ئاماده‌یی زۆر به‌باشی به‌رِیَوه‌ده‌چیَت هه‌رچه‌نده هه‌ندیَك كیَشه هه‌ن به‌لاَم به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر ده‌كریَن و تائیَستا نه‌مانهیَشتووه ئه‌و كیَشانه كاربكاته سه‌ر كاروباری گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان و هیچ كیَشه‌یه‌كی ئیداری بۆ چاپكردن و خویَندنه‌وه نییه . سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و كیَشانه‌ش كه رووبه‌رِوویان ده‌بیَته‌وه وتی : ئه‌مساڵ له‌شاره‌كانی هه‌ولیَرو سلیَمانی هه‌ندیَك جموجوڵی به‌ده‌ر له‌یاسای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندیَك خویَندكاره‌وه ئه‌نجام ده‌دریَن ، بۆ نموونه له سلیَمانی له سنووری هه‌ڵه‌بجه یه‌ك دوو خویَندكار كیَشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رِیَوه‌به‌ری هۆڵه‌كه‌دا ناوه‌ته‌وه به‌لاَم به هاوكاری قائیمقام و به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه توانراوه ریَگا له‌و حاڵه‌تانه بگیریَت ، له‌ناو شاری هه‌ولیَریش به‌هه‌مان شیَوه هه‌ندیَك كیَشه‌ی قۆپیه‌كردنمان گرتووه ئه‌ویش به‌هاوكاری خویَنكاره دڵَسۆزه‌كان توانراوه ئاشكرا بكریَن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیریَت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئیَستا له‌ناو شاری هه‌ولیَر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه خویَندكاران به‌هۆی ئه‌و خویَندكارانه‌ی كه مامۆستای تایبه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌یان گرتووه توانیویانه پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ربگرن و دواتر كرِین و فرۆشتنیان پیَوه بكریَت ، مامۆستا باپیر به‌كر وتی : ئه‌و قسانه ته‌نیا پرِوپاگه‌نده‌ن و هیچی تر نین چونكه ئیَمه ته‌حه‌دای ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی له‌و جۆره له‌ناو هه‌ریَمی كوردستاندا رووی دابیَت ، چونكه یه‌ك كه‌س تائیَستا نه‌یتوانیوه بۆردیَكی پرسیار بهیَنیَت و به‌ر له چوونه ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه بڵیَت ئه‌مه پرسیاری وانه‌كه‌یه.
به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى تاقیكردنه‌وه‌كان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌پیَچه‌وانه‌وه ئه‌مساڵ بۆ پرسیاردانان ته‌نیا پشت به كتیَبه‌كه به‌ستراوه نه‌ك مه‌لزه‌مه‌و ئه‌و نووسراوانه‌ی كه له‌لایه‌ن مامۆستا تایبه‌ته‌كانه‌وه دانراون.
مامۆستا باپیر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سال َبه‌ساڵ جۆری قۆپیه‌كردن ده‌گۆرِیَت و به‌شیَوه‌ی جیا ئه‌نجامده‌دریَت بۆ نموونه ئه‌مساڵ به‌هۆی بلوتوس - ه‌وه خویَندكار هه‌وڵی قۆپیه‌كردن ده‌دات و ئه‌و كاره‌ش زیاتر ئه‌و خویَندكارانه په‌نا بۆ قۆپیه‌كردن ده‌به‌ن كه خویَندكاری ده‌ره‌كی و دابرِاوه‌كانن .
بۆ ئه‌و لیَپیَچینه‌وانه‌شی كه بۆ ئه‌و خویَندكارانه دانراوه، به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى تاقیكردنه‌وه‌كان وتی : هه‌ر خویَندكاریَك به‌قۆپیه‌وه بگیریَت ده‌ستبه‌جیَ له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌كریَت و بۆ ئه‌و ساڵه‌ی خویَندن برِیاری فه‌سڵی به‌سه‌ردا ده‌درێت .....
هه‌رچه‌نده قۆپیه‌چی به خه‌شه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت هه‌ر دۆڕاوه چونكه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی دڵی خۆش ناكات
قۆپیه‌كردن یه‌كێكه له‌دیارده دزێوه‌كان و به‌هه‌ركارێك ده‌وترێت كه پێشێلی یاسایی تێدا بكرێت، یاخود هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی شتێك یاخود سوودێك به ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی بدرێت، یان ئه‌وه‌تا كه‌سێك به‌ڕێگه‌ی فێل و چاوبه‌سته‌كێ بیه‌وێت سوودێك بۆ خۆی زیاد بكات و شتێك به‌ده‌ست بهێنێت جا ئه‌و سووده ماددی بێت یان هه‌ر سوودێكی تری كه‌لای قۆپیه‌چی واده‌زانێت قازانجێكی زۆری لێوه به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
"هه‌ر كاتێك گه‌وره‌كان فێری ڕیزگرتنی یاسا‌و پارێزی بوون له‌خه‌ش بچووكه‌كانیش وه‌كو ئه‌وان ڕادێن"
خه‌شكه‌ر جا چ قوتابی بێت یان هه‌ر كه‌سێك له‌بیری خۆیدا واده‌زانێت به‌و خه‌شه‌ی فێلی له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كردووه‌و بردویه‌تیه‌وه به‌ڵام له ڕاستیدا قۆپیه‌چی گه‌مه‌كه‌رێكی دۆڕاوه، چونكه ئه‌وه‌ی قۆپیه ده‌كات دوو درۆ و دوو فێل له خۆی ده‌كات، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه نه‌فسی خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات و ئه‌وه‌ی تریان ئه‌وه‌یه قۆپیه‌چی واده‌زانێت به‌و كاره خراپه‌ی زه‌ره‌ری له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر داوه نازانێت هه‌ر ئه‌و خه‌شه ڕۆژێك ده‌بێته بار به‌سه‌ریه‌وه‌و له‌كه‌داری ده‌كات.
له خراپیه‌كانی قۆپیه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ش و قۆپیه ده‌كات ده‌بێته كه‌سێكی ئیراده لاواز چونكه هیچ كاتێك هه‌وڵی ئه‌وه نادات توانا‌و تاقه‌ی خۆی به‌كاربهێنێت و به‌و هیزه شاراوه‌ی خۆشی ئاشنا نابێت كه هه‌یه‌تی، چونكه گه‌ر قۆپیه‌چی به‌ر له كردنی هه‌ر فروفێلێك به هه‌وڵی خۆی و ڕاشكاوانه ئه‌و كاره بكات كه‌ده‌یه‌وێت ڕه‌نگه زۆر باشتر بێت له‌وه‌ی به‌فێل بیری لێ بكاته‌وه.بۆ نمونه گه‌ر قوتابی مێشكی خۆی به‌كردنی خه‌شه‌وه خه‌ریك بكات ئه‌وا یه‌كسه‌ر بیری ئاڵۆز ده‌كات و به‌دوای ئه‌و شته‌دا ده‌گه‌ڕێت كه خۆی واده‌زانێت ئه‌و دێته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به شێوازی كردنی قۆپیه‌وه خه‌ریك ده‌كات و زه‌ینی ئاڵۆ ده‌كات ئه‌وه‌نده به ئاسووده‌یه‌وه كۆشش بكات و بخوێنێته‌وه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و ئارامیش ده‌بێت.
خاڵكێی تری لاوازی قۆپیه‌چی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر خه‌ش و قۆپیه ڕاهێناوه هیچ كاتێك ناتوانێت ڕووبه‌ڕوی ئاڵۆزی و ناخۆشیه‌كان بێته‌وه جگه له‌وه‌ش هه‌موو كات ترسی له‌سه‌ركه‌وتن هه‌یه‌و له‌قه‌له‌قدا ده‌ژیت و نایه‌وێت ڕووبه‌ڕوی تاقیكردنه‌وه‌كان بێته‌وه پاشان چێژیش له تاقیكردنه‌وه وه‌رناگرێت، هه‌رچه‌نده قۆپیه‌چی به خه‌شه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و ده‌ره‌جه بهێنێت و سه‌ربكه‌وێت هه‌ر دۆڕاوه، چونكه به‌و بردنه‌وه‌یه‌ی دڵخۆش نابێت بۆیه ناكرێت پێی بڵین براوه، به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سی قۆپیه‌چی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن و خۆیان له‌خه‌ش و درۆ ده‌پارێزن به‌سه‌ركه‌وتنی بچوكیش دڵیان ئارام و خۆشه، چونكه ڕه‌نج و كۆششی خۆیان ده‌بینه‌وه.
هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خه‌ش
خه‌شكردن له‌م ولاته‌دا لای هه‌ندێك كه‌س بۆته دیارده، چونكه به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سانه قۆپیه ده‌كه‌ن و پاشانیش به‌و قۆپیه‌یه شانازی ده‌كه‌ن و واده‌زانن سه‌ركه‌وتوو بوون و بۆ كه‌سانی تریشی ده‌گێرنه‌وه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌شه، هۆكارێكی تری بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌ش یان بڵێن زۆری بۆ نه‌بوونی یاسا با بڵێن نه‌بوونی یاسایه‌كی تووند كه پێیه‌وه قۆپیه‌چی سزا بدرێت، چونكه گه‌ر سزای تاوانێك سووك بێت ئه‌وا بێگوومان ترسی خه‌ڵكی له كردنی ئه‌و تاوانه كه‌م ده‌بێت و ئاسان تاوانه‌كه ده‌كه‌ن.
هۆكارێكی تری قۆپیه بۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی ئاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه گه‌ر تاك هه‌ست به لێپسراوی ئاینی بكات ئه‌وا له ڕووی شه‌رعه‌وه تێده‌گات كه قۆپیه كردن تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و سزاكه‌شی لای خودا توونده هه‌روه‌ك خودا ده‌فه‌رموێت " "یعلم خائنە الأعین وما تخفی الێدور"
واته : خودا به خه‌ش و خائینی چاو ده‌زانێت و ئاگاداری دڵه‌كانیشتانه ده‌زانێت چیی تێدایه. له‌و فه‌رمووده‌یه‌وه پێویسته ئێمه‌ی موسوڵمان باش بزانین كه خه‌ش و قۆپیه حه‌رامه‌و تاوانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه‌سی موسوڵمان نابێت به‌دڵیش قۆپیه بكات. واته: ده‌بێت دڵیشی خاوێن بێت و هیچ نه‌زه‌رێكی خراپ یان هه‌ستێكی خراپی له‌ده‌ڵدا دروست ده‌كات، چونكه خودای گه‌وره هۆشداریمان پێده‌دات كه ئاگای له دڵه‌كانیشمانه، وه ئاگای له‌وه‌یه ده ده‌یشارینه‌وه یاخود شاردوومانه‌وه.
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه پێویسته تاك په‌روه‌رده بكرێته‌وه‌وه زیاتر به خه‌ش و فێل ئاشنا بكرێت و فێریش بكرێت كه خه‌شكردن جا چ بچووك بێت یان گه‌روه تاوانێكی گه‌وره‌یه، وه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر قۆپیه‌و خه‌شێكدا سزایه‌كی گه‌وره و ترسێنه‌ر هه‌بێت و پێویستیشه خێزان و گه‌وره‌كان فێری یاسا‌و جێبه‌جێكردنی یاسا و پاراستنی سه‌روه‌ری سنوره‌كان بكرێن چونكه گه‌ر گه‌وره‌كان ڕێزی یاسا‌و بگرن و پێشێلكاری نه‌كه‌ن ئه‌وا بێگوومان بچوكه‌كانیش یاسا پێشێل ناكه‌ن.
له ئێستادا گه‌وره‌كان یان بلێن ده‌سه‌لات بۆته قۆپیه‌چیه‌كی گه‌وره‌و یاس پێشێل ده‌كات و مافی خه‌ڵكی سامان و ماڵه‌كه‌ی ده‌خوات و قۆپیه له‌داهاتدا ده‌كات و خه‌شیش له پرۆژه‌كاندا ده‌كات و میلله‌تیش بۆته مامۆستا هاتۆته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پێیان ده‌ڵێن چیتر قۆپیه مه‌كه‌ن و ڕیگاشیان نیشان ده‌ده‌ن، بۆ چاره‌سه‌ر دیارده‌ی قۆپیه پێویسته ئه‌و ڕیگا چاره‌سه‌رانه بگرێنه به‌ر:
1- قوتابی و خه‌ڵك فێری ئه‌وه بكرێن سوود ته‌نیا له توانای خۆیان وه‌ربگرن و كۆشش بكه‌ن، وه پێویسته هه‌لی ئیش و كار و خوێندنی فراوان بۆ هه‌موو لایه‌ك فه‌راهه‌م بكرێت.
2- دروسی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی ئه‌خلاقی بخوێنرێت و خه‌ڵكی فێری یاسا و ڕیزگرنی یاسا بكرێت.
3- هه‌ر كه‌سێك قۆپیه‌ی كرد به تووندی سزا بدرێت.
4- هه‌ر كه‌سێك قۆپیه‌چی بووبێت و مه‌له‌فی هه‌بێت وه‌كو سزایه‌ك نه‌كرێته مامۆستا پاشان نه‌شكرێته سه‌ركرده یان به‌ڕێوبه‌رێك یاخود ئه‌وا خوولی په‌روه‌رده‌یی به‌هێزی پێی بدرێت، چونكی ناكرێت قۆپیه‌چی بَێت من قۆپیه‌ی خه‌ڵكی ئاشكرا ده‌كه‌م.
5- تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر بكرێن و خه‌ڵك و قوتابی فێری كۆشش و هه‌وڵ بكرێت و ده‌كرێت سیسته‌می (Open BOOk) جێبه‌جێ بكرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك.
قۆپیه‌کردن له وڵاتانی ده‌ره‌وه
(٦١%)ی قوتابیانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا قۆپیه له تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن. وه ئه‌وانه‌ى كه‌خوویان به‌و كاره‌وه گرتووه له (١٦,٥%) تێناپه‌ڕن. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكایى كه (٣٠٠٠٠) قوتابى له‌خۆ گرتبوو، دووپاتى كرده‌وه كه كوڕان زیاتر له كچان قۆپیه ده‌كه‌ن به ڕێژه‌ى (٦٤,٨%) به‌رامبه‌ر (٤٢%). هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ئایینى مه‌سیحییه‌تن ڕێژه‌ى قۆپیه ده‌گاته (٦٥,٤%) به‌رامبه‌رى (٥٨,٣%)ى ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ئایینى ناوبراو نین.
سه‌باره‌ت به‌و ئامێرانه‌ى كه له قۆپیه به‌كارى ده‌هێنن (لۆفیگارۆ) وتى: "ئه‌وه‌ى كه زۆر باوه له‌نێو قوتابیان ڕێگایه‌كى ساده‌یه كه بریتییه له‌وه‌ى زانیارى بدزیت؛ ئه‌ویش به‌وه‌ى كه زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شانى یه‌كێك له هاوڕێكانى خۆى ته‌ماشا بكات (١٤%). به‌ڵام هه‌ندێكیان ڕێگاى زۆر پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنن؛ ئه‌ویش به‌ڕێگاى خه‌زنكردنى زانیارییه‌كان و وه‌ڵامه‌كان له‌سه‌ر ژمێریاره‌كان (١١,١%)."
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه (١٢,٢%) له‌و قوتابییانه‌ى كه ئاماده‌ن هاوكارى بۆ هاوڕێكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن واته له لاپه‌ڕه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانیان، ئه‌وا به‌رامبه‌ر ئه وه داواى خزمه‌تى بێڕه‌وشتییان لێ ده‌كه‌ن
قۆپیه له ده‌می مامۆستا‌و خوێنکارانه‌وه
قوپیه‌كردن دیارده‌یه‌كی نادروست و ناپه‌سه‌نده كه به‌شێك له خوێندكاران په‌نای بۆ ده‌به‌ن, له‌م كورته ڕێپۆرتاژه‌دا وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیارمان ده‌ست ده‌كه‌وێت ده‌رباره‌ی قۆپیه و به‌كورتی تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر هۆكاره‌كانی قۆپیه كردن, به‌و ئومێده‌ی ئه‌و دیارده‌یه بنبڕببێت و خوێنكاران خۆیانی لێ‌بپارێزن.
ده‌رباره‌ی هۆكاری قۆپیه كردن هێرۆ مه‌هدی خوێندكاری دواناوه‌ندی وتی: خوێندكار بۆیه قۆپیه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی خوێندكار خۆی ئیهماله و بێزاره له سه‌عیكردن یاخود ترسی له مامۆستا هه‌یه ده‌ڵێت زانست‌و زانیاری بناغه‌ی به قۆپیه كردن بنیاتنانرێت له‌دوا وته‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌رگیز به‌هانه قابیلی ئه‌وه‌نییه كه په‌نا ببرێته به‌ر فرتوفێڵا. هه‌روه‌ها ده‌ریا حسێن خوێندكاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ڵێت یه‌كێكم له‌و خوێندكارانه‌ی كه قۆپیه‌م كردووه، به‌ڵام دواجار سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له‌و فێڵه‌ی كردم مامۆستا پێی زانیم به‌وته‌ی ده‌ریا مه‌به‌ستی له قۆپیه كردن تاقی كردنه‌وه‌ی شه‌نسی خۆی بووه، وتیشی: گه‌ر ئێستاش پێم بكرێت هه‌ر قۆپیه ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاقه‌تی سه‌عیكردنم نییه ده‌ریائاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به خواستی خۆی نه‌هاتۆته ئه‌و به‌شه‌ی لێی ده‌خوێنێت له‌به‌رئه‌وه خوێندكار په‌نا ده‌باته به‌ر قۆپیه كردن.
له‌به‌كه‌لۆریدا زۆربه‌ی وانه‌كانی به قۆپیه‌كردن نمره‌ی تیادا به ده‌ست هێناوه ئێستاش خوێندكاری په‌یمانگایه‌و هاوڕێكانیشی به قۆپیه‌كردن فێرن ئه‌مه وته‌ی سامان موحه‌ممه‌ده قۆپیه‌كردن هۆی ته‌مبه‌ڵی خوێندكار نییه، به‌ڵكو چاولێكه‌رییه به دڵخۆشیییه‌وه وتی: "تا ئێستا له زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندندا قۆپیه‌م كردووه‌و مامۆستا به قۆپیه‌كه‌می نه‌زانیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له هونه‌ری قۆپیه‌كردن ده‌زانم" له دوا وته‌كانیدا رای وابوو خوێندكار كاتێك فێر بوو وای لێده‌كات كه پشت به توانای خۆی نه‌به‌ستێت له ئاستی زیره‌كی كه‌م ده‌كات.
نیاز موحه‌ممه‌د خوێندكاری زانكۆ ده‌ڵێت: قۆپیه‌كردن ناشیرینه‌و خوێندكار ناگه‌یه‌نێته ئامانجه‌كانی‌و سه‌ركه‌وتوو نابێت هۆكاری گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌عی نه‌كردنی یان كاته‌كانی به‌شتی بێ‌سود به‌سه‌ر ده‌بات مه‌نهه‌جیشی به هۆكاری سه‌ره‌كی دانا ئه‌و وتی: خوێندكار ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی پێ دروست نییه بۆیه قۆپیه ده‌كات له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا كه نیاز خۆی ده‌ڵێت قۆپیه ناكه‌م پێم باش نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا خوێندكارێكی دی پێی باشه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوێندكارێك قۆپیه ده‌كات له داهاتوودا كه‌سایه‌تییه‌كی فاشلی لێ دروست ده‌بێت به پێویستی زانی كه مامۆستایان خوێندكاران هۆشیار بكه‌نه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكرێت تاكو په‌نا نه‌به‌نه به‌ر فرتوفێڵا، هه‌روه‌ها خێزانیش رۆڵا ده‌بینێت له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان مه‌نهه‌جیش سوك بكرێت بۆ رۆشنبیركردنی خوێندكار بێت، ئه‌مه ده‌بێت چاره‌سه‌ر به وته‌ی نیاز. به‌ناز ره‌سوڵ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: هۆكاری قۆپیه‌كردن له‌وانه‌یه گرفتی خێزانی
هه‌بێت، یاخود وه‌كو لاساییكردنه‌وه بیكات یان خوێندكار ده‌یه‌وێت مامۆستا بشكێنێت‌و ته‌حه‌دای بكات، یاخود ده‌روونییه‌ن ته‌واو نه‌بێت ناڵێین نه‌خۆشه، به‌ڵكو به هۆی گرفته جۆراو جۆره‌كانه‌وه قۆپیه ده‌كات. به‌نازی توێژه‌ر وتی: قوتابیانی قۆناغی چواره‌می زانكۆ زیاتر قۆپیه ده‌كه‌ن كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی پرۆگرامه‌كانی خوێندنه قورسه و زۆریشه خوێندكار ناتوانێت به‌سه‌ر وانه‌كاندا زاڵا بێت بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌م هۆكارانه بكرێت له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌و فێركردن به ئه‌ركی توێژه‌رانیشی زانی كه چاره‌سه‌ری گرفتی قۆپیه كردن بكه‌ن