پڕۆتین
پڕۆتین خواردنێكى ئاڵۆزى ئه‌ندامیه كه كێشێكى گه‌ردى زۆرى هه‌یه‌و له‌ترشه‌ئه‌مینى پێكه‌وه نوساو به هۆى بوندێكى پێپتیدیه‌وه . پڕۆتین پێویسته بۆ پێكهاته‌و كارى هه‌موو خانه زیندووكان ته‌نانه‌ت ڤایرۆسیش.
زۆرێك له‌و پرۆتینانه ئه‌نزیم دورست ده‌كه‌ن یان یه‌كه‌ى پرۆتینى دروست ده‌كه‌ن كه ده‌چێته پێكهاته‌ى ئه‌نزیمه‌وه ، هه‌روه‌ك پڕۆتین زۆر رۆڵى په‌یكه‌رى رۆڵى په‌یكه‌رى میكانیكى ده‌گێڕن وه‌ك دروستكردنى كۆڵه‌گه و جومگه له ناوخانه . پڕۆتین ئه‌ركى چالاكى تر ده‌بینێت چونكه پێكهێنه‌رێكى گرنگه له به‌رگرى له‌ش و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وى گه‌رده چالاكه‌كان . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌شه بۆ ترشه ئه‌مینیه‌كان بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ى ناتوانن به خۆیان دروستیان بكه‌ن پڕۆتین یه‌كێكه له گه‌رده گه‌وره و زینده‌یى و چالاكه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌شه‌كر و چه‌ورى و ترشه ئه‌مینیه‌كان . وه‌كۆى ئه‌م گه‌رده گه‌وره چالاكانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ماده‌ى زیندوو دروست ده‌كه‌ن.
پێكهاته‌ى پڕۆتین :
پڕۆتین له زنجیره‌ى پێپتیدى پێكهاتوو له به‌یه‌كه‌وه‌نوسانى ترشه ئه‌مینیه‌كان ، دروست بووه كه لوول ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ى بونیه‌یه‌كى سێلایى بێوێنه دروست بكات ، هه‌ر پڕۆتینێك بونیه‌یه‌كى جیاواز له پرۆتینه‌كانى تر‌ى هه‌یه ئه‌م بونیه‌یه ناسراوه (حاڵه‌تى سه‌ره‌كى پڕۆتین) وه ده‌ست نیشانكراوه به گوێره‌ى ڕێزبه‌ندى ترشه ئه‌مینیه‌كانى له كرده‌ى (پێكه‌وه‌نوسان)كه‌زنجیره� �� پڕۆتینیه‌كان دروست ده‌كات.
1- بونیه‌ى یه‌كه‌مى : ڕێزبه‌ندى ترشه‌ئه‌مینیه‌كان دیارى ده‌كات.
2- بونیه‌ى دووه‌مى : به پێچ خواردنى زنجیره پێپتیدیه‌كان به ده‌وریه‌كتردا له شێوه‌ى لولپێچى ئه‌لفاو ڕووته‌ختى بێتا دروست ده‌بێت.
3-بونیه‌ى سێیه‌مى : ئه‌مه فۆرمى كۆتایى پڕۆتین ده‌ست نیشان ده‌كات ، دروست بووه به كۆبونه‌وه‌ى بونیه دووه‌میه‌كانى پڕۆتین (لولپێچى ئه‌لفاو ڕوته‌ختى بێتا) له‌ڕێى هێزى فیزیای نابه‌رامبه‌ر بۆ پێدایى فۆرمى كۆتایى پڕۆتین.
4-بونیه‌ى چواره‌مى : ئه‌م زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاماژه‌دان به‌و بونیه‌یه‌ى یه‌كگرتنى دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستى ده‌كات له پڕۆسه‌ى (یه‌كگرتنى پڕۆتینى ).
پێكهاته‌ى پڕۆتین زۆر ناجێگیره و ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجامدانى كاره جیاوازه‌كانى وه بۆ هێنانه‌دى ئه‌م گۆڕانه بونیه گۆڕانكارى له به‌سترا نه‌وه‌كانى بونیه‌ى سێیه‌م و چواره‌مى ڕوده‌دات بۆیه ئه‌و بونیه سێیه‌م و چواره‌میانه به(پێكهاته‌ى كیمیایى) ناسراون و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى به سه‌ریان دێت به (گۆڕانكارى شێوه‌یى) ناسراوه.
ئه‌ركه‌كان:
ده‌توانین بڵیین پڕۆتین له هه‌موو چالاكیه‌كانى خانه دا به‌شداره وه‌ك ناردنى ئاماژه خانه‌ییه‌كان و وه‌رگه‌ڕاندن ، كردارى له ناوبردنى پڕۆتینه‌كان خۆى له‌ناو خانه‌دا به‌پشت به‌ستن به ئه‌نزیمه‌كان (كه له پرۆتین پێكهاتووه) ڕووده‌دات وه ئه‌م ئه‌نزیمانه به (پڕۆتیه‌یز) ناسراون.
میكانیزمى ڕێكخستنى پڕۆتینى :
ده‌كرێ گه‌ردى كیمیایى جۆراوجۆر وه بارگه‌ى كانزایى به پڕۆتینه‌وه بلكێ له‌رێى بۆشایى تایبه‌ت له پێكهاته‌كه‌یدا كه‌ناسراوه به شوێنى به‌ندبون BINDING SITES له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆتینه‌كان به لێگرتنێكى كیمیایى ئاست به‌رز ناسراوون بۆ ئه‌و ئاوێتانه‌ى پێیانه‌وه ده‌نوسێ. ئه‌و ئاوێتانه‌ى به پڕۆتینه‌وه به‌ند ده‌بن پێیان ده‌وترێت لیگه‌ن LIGAN ، وه‌توندى به‌ندبوونى لێگه‌ن به پڕۆتینه‌وه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى شوێنى به‌ندبوون و ناونراوه تواناى به‌ندبوون AFFINILY له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆتین به‌شدارى هه‌موو پرۆسه زیندووه‌كانى ده‌كات بۆیه له ڕێى كۆنتڕۆڵكردنى چالاكى پڕۆتینه‌وه ده‌كرێت زینده چالاكیه‌كان كۆنتڕۆل بكرێن , ئه‌م ڕیكخستنه‌ى كارى پڕۆتینه‌كان ده‌توانرێت له‌ڕێى فرۆمى پرۆتین یان خه‌ستیه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت :
• گۆڕ‌انى به‌تاڵكردنه‌وه.
• گۆڕ‌انى هاوبه‌ش.
ئه‌وپێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ى پڕۆتین دروست ده‌كه‌ن :
ئه‌م پێكهێنه‌رانه به‌شدارن له دروستكردنى پڕۆتین له خانه زیندووكاندا : ترش DNA ، ترش RNA گوازه‌ره‌وه ،ترشى RNAنێردارو وه رایبۆسۆم.
كۆپیكردنى ماده‌ى بۆماوه‌یى :
زانیارییه بۆماوه‌ییه‌كان بۆهێڵ ڕاسته‌وخۆ ناگۆڕین بۆ پڕۆتین ، یه‌كه‌مجار بۆ هێڵ (RNAنێردراوه) كۆپى ده‌كات وه‌به هۆیه‌وه نامه‌ى بۆ هێڵ بۆ سایتۆپلازم ده‌نێردرێت كه به‌زمانى نیوكلیوتاید ده‌رده‌بڕدرێت به ئاراسته‌ى (5 بۆ 3) له‌سه‌ر RNA نێردراو بۆیه زنجیره‌ى DNA ى بۆ هێڵ به زنجیره‌ى كۆپى یان كۆد دار ناسراوه.
پڕۆتین خواردنێكى ئاڵۆزى ئه‌ندامیه كه كێشێكى گه‌ردى زۆرى هه‌یه‌و له ترشه ئه‌مینى پێكه‌وه نوساو به هۆى بوندێكى پێپتیدیه‌وه . پڕۆتین پێویسته بۆ پێكهاته‌و كارى هه‌موو خانه زیندووكان ته‌نانه‌ت ڤایرۆسیش.
زۆرێك له‌و پرۆتینانه ئه‌نزیم دورست ده‌كه‌ن یان یه‌كه‌ى پرۆتینى دروست ده‌كه‌ن كه ده‌چێته پێكهاته‌ى ئه‌نزیمه‌وه ، هه‌روه‌ك پڕۆتین زۆر رۆڵى په‌یكه‌رى رۆڵى په‌یكه‌رى میكانیكى ده‌گێڕن وه‌ك دروستكردنى كۆڵه‌گه و جومگه له ناوخانه . پڕۆتین ئه‌ركى چالاكى تر ده‌بینێت چونكه پێكهێنه‌رێكى گرنگه له به‌رگرى له‌ش و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وى گه‌رده چالاكه‌كان . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌شه بۆ ترشه ئه‌مینیه‌كان بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ى ناتوانن به خۆیان دروستیان بكه‌ن پڕۆتین یه‌كێكه له گه‌رده گه‌وره و زینده‌یى و چالاكه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌شه‌كر و چه‌ورى و ترشه ئه‌مینیه‌كان . وه كۆى ئه‌م گه‌رده گه‌وره چالاكانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ماده‌ى زیندوو دروست ده‌كه‌ن.