فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی مێرووله..
هه‌موو مرۆڤێک ئامانجێکی هه‌یه له ژیانیدا به‌رده‌وام هه‌ولی به‌دیهینانی ئه‌دات هه‌رچه‌ند ڕێگایه‌کی دوور بگرینه به‌ر هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕێگایه سه‌یف نه‌بێت به‌ڵام له‌ژیاندا ئه‌بێت بده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رئه‌گری..
له‌م باسه‌دا فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی مێرووله به چوار خاڵ باس ئه‌که‌م بۆ گه‌یشتن به ئامانجی که ته‌نها بریتیه له ((ژیان))، ئه‌وه ژیانی مێرووله‌یه‌که ئه‌ی تۆی مرۆڤ چی ئه‌که‌ی له پێناو ئامانجه‌کانی ژیانتدا؟
فه‌لسه‌فه‌ی یه‌که‌م:
مێرووله هه‌رگیز پاشگه‌زنابێته‌وه و خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات
ئه‌گه‌ر له شوێنێک گیری خوارد یان هه‌وڵدرا بوه‌ستێنرێت ئه‌وا هه‌وڵ ئه‌دات رێگایه‌کی تر بدۆزێته‌وه
هه‌وڵئه‌دات هه‌ڵگه‌ڕێ به‌شوێنێکی تردا یان ئه‌روات بۆ خواره‌وه یان بۆ هه‌ر لایه‌کیتر و به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌گه‌ڕان به‌دوای ڕێگای تردا،،
بۆیه هه‌رگیز خۆت مه‌ده به‌ده‌سته‌وه و هه‌وڵبده به دوای ڕێگای تردا بگه‌ڕێیت بۆ گه‌یشتنه ئامانج
فه‌لسه‌فه‌ی دووه‌م:
مێرووله به درێژایی وه‌رزی هاوین بیر له وه‌رزی زستان ئه‌کاته‌وه
ئه‌وپه‌ڕی گێژیه که‌وا بزانیت وه‌رزی هاوین به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه
بۆیه مێرووله خۆراک کۆئه‌کاته‌وه بۆ زستان به‌درێژایی هاوین
هه‌روه‌ک ووتراوه ( ماڵت له لم دروست مه‌که له وه‌رزی هاوین، بیر له لافاوی زستان بکه‌ره‌وه )
له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه که واقعی بیت و بیر له داهاتوو بکه‌یه‌ته‌وه
فه‌لسه‌فه‌ی سێهه‌م:
مێرووله به درێژایی زستان بیر له هاوین ئه‌کاته‌وه
له وه‌رزی زستاندا بیر ئه‌که‌نه‌وه که ئه‌م وه‌رزه زوو ئه‌روات و زوو وه‌رزی هاوین دێت و ئه‌چنه ده‌ره‌وه
وه له‌گه‌ڵ یه‌که‌م رۆژی گه‌رمادا سه‌ر ئه‌هێننه ده‌ره‌وه
وه که سه‌رما ده‌ستی پێکرده‌وه ئه‌چنه‌وه شوێنه‌کانیان به‌ڵام دیسان له گه‌رمادا دینه‌وه ده‌رێ
له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه لایه‌نی پۆزێتیڤ به
فه‌لسه‌فه‌ی چواره‌م:
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له تواناتدایه بیکه‌ی بیکه
مێرووله تا چه‌ند کۆ ئه‌کاته‌وه له هاویندا بۆ وه‌رزی زستان؟
بۆیه هه‌میشه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌توانی بیکه‌ی بیکه و زیاتریش بکه!
به‌کورتی:
له فه‌لسه‌فه‌ی مێرووله به هه‌رچوار به‌شه‌که‌ی تێگه‌یشتین که مێرووله هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات وه بیر له داهاتوو ئه‌کاته‌وه...
با ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگیه‌کان نه‌وه‌ستین هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام بێ، کرده‌مان هه‌بێت بۆ ئامانجه‌کانمان ،ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌یچێنین سبه‌ینێ ئه‌یدروینه‌وه.. داهاتوو چاوه‌ڕێمانه...
چۆن خوای گه‌وره رۆزیی مێرووله ده‌دات؟
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌زاران نموونانه‌ی، كه له ده‌وروبه‌رمان به چاوی خۆمان ده‌یانبینین، ره‌نگه سه‌رنجمان بۆ لای خۆی رانه‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ورديی بیربكه‌ینه‌وه ده‌توانین په‌ندی زۆری لێ وه‌ربگرین، هه‌روه‌ها ده‌كرێت له‌م جۆره زینده‌وه‌ره لاوازه‌وه گه‌لێك وانه فێربین.....
زۆر دیارده هه‌ن ده‌یانبینین، به‌ڵام بێ ئاگاین له ناوه‌رۆكیان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌بینین خه‌م‌وپه‌ژاره ده‌وری داوین‌و ناتوانین چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو ئه‌و گرفته مادییانه بدۆزینه‌وه، كه بیروهزرمانی بارگران كردووه‌و به‌خته‌وه‌ریی لێ زه‌وتكردووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌ر زۆر ئاسانه، ده‌وای ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه له په‌یامی په‌روه‌ردگاردا بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كێشه ئابورییه‌كان یه‌كجار زیادیان كردووه، به‌هۆی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی ته‌كنه‌لۆژیاوه، كه جیهان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به خۆیه‌وه بینیوه.
من لێره‌وه ده‌ڵێم: خۆشه‌ویستانم باشترین‌و چاكترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئابورییه‌كان بریتییه له باوه‌ڕهێنان‌و متمانه بوون‌و پشت به‌ستن به خوای تاك‌و ته‌نها!
ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌لاوه سه‌یر بێت‌و بڵێن: چۆن كێشه‌و گرفته داراییه‌كان به باوه‌ڕهێنان به خوا چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: خوای گه‌وره به توانایه له رۆزیدانی هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به توانایه به به‌خشینی هه‌ر شتێك كه بیه‌وێت پێمان ببه‌خشێت، به‌و مه‌رجه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنین، چونكه خوای گه‌وره رۆزیده‌ری ته‌واوی دروستكراوه‌كانییه‌تی، ئه‌گه‌ر به وردیی له قورئانی پیرۆز وردببینه‌وه، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه په‌روه‌ردگار ته‌قواو رۆزی پێكه‌وه گرێداوه، له روونترین‌و دیارترین ئه‌و نموونانه‌ش له جیهانی زینده‌وه‌ره بچووكه‌كاندا ده‌بینین، هه‌روه‌ها تێبینیده‌كه‌ین، كه په‌روه‌ردگار بۆ هه‌موو ئه‌و زینده‌وه‌ره بچووك‌و لاوازانه هۆكار گه‌لێكی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون، كه به‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نایه‌ت، رزق‌و رۆزی پێویستیشیان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌وه سۆز‌و به‌زه‌یی‌و میهری په‌روه‌ردگاره به‌رامبه‌ر به زینده‌وه‌رێكی بچووكی نێو ئه‌م گێتییه، ئه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به باوه‌ڕداران چۆن بێت كه ده‌ڵێن: لاإله إلاالله!!!
سه‌یركه‌ن چۆن په‌روه‌ردگار رۆزيی زینده‌وه‌رێكی بچووك ده‌دات، كه مێرووله‌یه:
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانیدا (كه زانایانی زانكۆی ئیمبریال كۆلێج ئه‌نجامیانداوه) ئه‌و زانایانه باس له توانای مێرووله ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ردانی مادده‌یه‌ك، كه ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م جوڵه‌و رۆیشتنی زینده‌وه‌ری (هاڕی- شۆوكه-شیرینه) (المن)- ئه‌م زینده‌وه‌ره ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ڕووه‌كه جیاوازه‌كان، ده‌ردانی ئه‌م مادده‌یه‌ش یارمه‌تی مانه‌وه‌ی له نزیك شاره مێرووه‌كانه‌وه ده‌دات، به‌مشێوه‌یه مێرووه‌كان خۆراكی ته‌واو بۆ كاتی پێویست ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، كه ئه‌م خواردنه‌ش له‌و مادده لینجه‌ی كه شۆوكه به‌رهه‌می ده‌هێنێت ده‌سته‌به‌رده‌بێت..
مێرووه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ قرتاندنی باڵی زینده‌وه‌رانی شۆوكه بۆئه‌وه‌ی په‌كیانبخه‌ن، ئه‌و باڵ قرتاندنه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، كه نه‌توانێت دوور بكه‌وێته‌وه، دوای ئه‌وه مێرووه‌كان جۆرێك له خواردن به ده‌ستدێنن، كه ئه‌و مادده لینجه‌یه كه شۆوكه به‌رهه‌می ده‌هێنێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به شه‌كره‌كان، هه‌روه‌ها مێرووه‌كان سورن له‌سه‌ر ده‌ردانی مادده‌یه‌ك، كه ده‌بێته كۆسپ له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی باڵی نوێی شۆوكه. جگه له‌وه‌ش مێرووه‌كان هه‌ڵده‌ستن به ده‌ردانی مادده‌یه‌ك كه ده‌بێته رێگرو كۆسپ له جوڵه‌و رۆیشتنی شۆوكه تا نه‌توانێت شوێنه‌كه‌ی جێبهێڵێت‌و به‌ره‌و جێگه‌یه‌كی دیكه بچێت.
زاناكان به هۆی كامێرایه‌كی پێشكه‌وتووی ژمێرییه‌وه چاودێری جوڵه‌ی زینده‌وه‌ری شۆوكه‌یان كردووه، به هاوكاریی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمپیوته‌ر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م زینده‌وه‌ره‌یان له‌سه‌ر كاغه‌زێكی تاقیگه‌یی دانا، كه پێشتر ڕێگه‌یاندا به مێرووه‌كان كه به‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه‌دا تێپه‌ڕێت، بۆئه‌وه‌ی بۆیان ڕوونبێته‌وه، كه شۆوكه به شێوه‌یه‌كی هێواشتر به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌یان به‌راورد كرد له‌گه‌ڵ كاغه‌زێكی دیكه كه پێشتر مێروو به‌سه‌ریدا نه ڕۆیشتبوو، لێره‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت، كه شۆوكه زۆر هێواشتر به‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه‌دا ده‌ڕۆیشت، كه پێشتر مێرووه‌كان به سه‌ریدا رۆیشتبوون.
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وان له جاری دووه‌مدا ڕێگه‌یان به شۆوكه دا، به‌سه‌ر گه‌ڵایه‌كی دره‌ختی وشكدا بڕوات، كه به سرووشتی خۆی حه‌ز به‌مانه‌وه ناكات له‌سه‌ر ئه‌و جۆره گه‌ڵایانه، ئه‌وه‌ش پاش تێپه‌ڕبونی مێرووه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه‌دا، بۆئه‌وه‌ی ده‌ر بكه‌وێت، كه شۆوكه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا زۆر به هێواشی ده‌ڕوات.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه مێروو مادده‌یه‌ك ده‌رده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه‌ی كه به سه‌ریدا تێده په‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌ر جوڵه‌و ڕۆیشتنی شۆوكه، كه سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی‌و ده‌ركه‌وتنی به‌و شێوه‌یه‌ی كه تووشی شه‌له‌ل هاتووه، هه‌روه‌ها مێرووله سوود وه‌رده‌گرێت له‌و مادده‌یه‌ی كه زینده‌وه‌ره بچووكه‌كان ده‌ریده‌ده‌ن، كه مادده‌یه‌كی لینجاوی ده‌وڵه‌مه‌نده به شه‌كر، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر پێویست بوو شۆوكه‌ش ده‌خوات.
لێكۆڵه‌ره‌وان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان شۆوكه‌و مێرووله، سوود له یه‌كدی ده‌بینن‌و (سوود گۆڕینه‌وه‌یان پێكه‌وه هه‌یه) به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه شۆوكه پشت به دراوسێكه‌ی، واتا مێرووله ده‌به‌ستێت، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره شه‌ڕكه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ریان‌و زیانییان پێ بگه‌یه‌نن، به‌و پێیه‌ی مه‌به‌ستیان كارگه‌ی خواردنی مێرووه‌كانه، ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه مێرووله‌كان به‌رگری له شۆوكه بچووكه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی پێویستیشد شۆوكه‌كه‌ش ده‌خۆن.
له گه‌ڵمانبه سه‌یری ئه‌م هاوكارییه بكه، كه له نێوان جیهانی زینده‌وه‌راندایه، كه ئێمه واده‌زانین ئه‌وان خاوه‌نی ژیری نین، له راستیدا هه‌موو ئه‌م دیاردانه جه‌خت له‌سه‌ر دروستی‌و راستیی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: (وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ) [الأنعام: 38]. واته: (هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێك نییه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات‌و هیچ باڵنده‌یه‌ك به باڵه‌كانی بفڕێت،ئه‌وانیش ئوممه‌ت‌و گه‌لێك نه‌بن وه‌ك ئێوه، (له رووی دروستبوونه‌وه دڵنیابن) هیچ شتێك نییه پشتگوێمان خستبێت له كتێبه تایبه‌تییه‌كه‌ی (لوح المحفوظ)دا، له‌وه‌و دوا هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه كۆده‌كرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (بۆئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن‌و هه‌موو كه‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێبسه‌نرێت)).
بڕوانه چۆن خوای گه‌وره رۆزی ئه‌م زینده‌وه‌رانه ده‌دات، كێیه ئه‌و نه‌ریت‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی فێركردوون؟ كێیه رێنموونی كردوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆزی به‌و شێوازه؟
ئایا ئه‌وه ئه‌مه نییه، كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموووێت: "وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ" [هود: 6].واته: (هیچ زینده‌وه‌رێك نییه له‌م زه‌وییه‌دا رزق‌و رۆزییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوای گه‌وره نه‌بێت، ئاگاداریشه به شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی ده‌رچوونیان، چونكه هه‌مووشتێك تۆماره له دۆسییه‌ی ئاشكرادا له (لوح المحفوظ)دا).
له گه‌ڵمانبه‌و رابمێنه‌و بیربكه‌ره‌وه له‌و دیمه‌نه دڵرفێن‌و جوانه‌ی، كه وێنه‌و دیمه‌نی مێرووله‌یه، خوای گه‌وره چۆن رۆزی له‌و خواردنانه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووه كه حه‌زی لێ ده‌كات، كه بریتییه له زینده‌وه‌ری شۆوكه (المن)، مادده‌یه‌كی شه‌كر ده‌رده‌دات، كه له پارچه‌یه‌ك شیرینی ده‌چێت، له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و رۆزییه‌ی بۆ ده‌نێرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌مێكی لێ بخوات!! به‌ڵام نازانم بۆچی ئێمه خه‌مبارین بۆ به ده‌ستهێنانی رۆزی له كاتێكدا ده‌زانین خوای گه‌وره رۆزیمان ده‌دات!!
مێرووله‌یه‌ك ئه‌و مادده شه‌كره لینجه ده‌مژێت له شۆوكه‌وه‌و چێژ له خواردنه‌كه‌ی ده‌بینێت، بێگومان ئه‌و سوپاسی خودای گه‌وره‌و بێ هاوتا ده‌كات‌و پاك‌و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و ده‌رده‌بڕێت! چۆن ئه‌وه وانییه كه ده‌فه‌رمووێت: (وإن من شي‌ء إلا يسبح بحمده)(هه‌موو شتێك ته‌سبیحاتی خودا ده‌كات)! پاك‌و بێگه‌رديی بۆ خوای گه‌وره!!
كۆمه‌ڵێك له مێرووله زینده‌وه‌رانی شۆوكه ده‌ده‌نه پێشخۆیان‌و به‌ندیان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی سوود له ده‌ردراوه‌كانیان وه‌ربگرن، كه (شیرینییه‌كی به تامه)، پرسیارمان ئه‌وه‌یه كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی رۆزی بۆ ئه‌م مێرووله لاواز‌و به‌سه‌زمانانه ده‌سته‌به‌ر كردووه، كه خاوه‌نی هیچ هۆكارو هێزو ده‌سه‌ڵاتێك نین؟! ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خوای گه‌وره له دانایی‌و زیره‌كی بێ وێنه‌ی پێبه‌خشیون.
له‌به‌رئه‌وه خۆشه‌ویستانم زۆر نزا بكه‌ن، دڵنیابن ئێوه بانگ له په‌روه‌ردگارێك ده‌كه‌ن، كه زۆر بیسه‌ره‌و لێتانه‌وه نزیكه‌و وه‌ڵامی نزاكانیشتان ده‌داته‌وه، چۆن ئه‌مه ئه‌وه نییه، كه ده‌فه‌رموێت: (وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) [العنكبوت: 60]. واته: (زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه رزق‌و رۆزی خۆیان نه‌داوه به كۆڵی خۆیاندا، (كه‌چی خوای گه‌وره په‌كیان ناخات‌و له برسان نامرن)، چونكه خوای گه‌وره رزق‌و رۆزی ئه‌وانیش‌و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌و زاته بیسه‌ر به (قسه‌و گوفتارتان)و زانایه (به خه‌یاڵی دڵ‌و ده‌روونتان)).
هه‌ندێكجار خوای گه‌وره رزق‌و رۆزی كه‌متان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌هره‌مه‌ندتان ده‌كات به له‌شساغی‌و ته‌ندروستی باش‌و خێر‌و فه‌ڕو به‌خته‌وه‌ری، هه‌روه‌ها خه‌م‌و په‌ژاره‌تان لێ دوور ده‌خاته‌وه، ره‌نگه زۆر هه‌بن خاوه‌نی ماڵ‌و سامان‌و ناوبانگ بن، به‌ڵام بێبه‌ش بوون له به‌خته‌وه‌ری‌و كامه‌رانی! ماوه‌مان نییه جگه له‌وه‌ی كه بیربكه‌ینه‌وه له فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگاری كارزان‌و كاربه‌جێ كه ده‌فه‌رمووێت (قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ) [يونس: 58].
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به باوه‌ڕداران بڵێ: با دڵشادو شادمان بن به فه‌زڵا‌و ره‌حمه‌تی خودایی (كه قورئان‌و به‌رنامه‌ی خودایه) كه وابوو با هه‌ر به‌و دڵخۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاكتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خه‌ڵكی خه‌ریكن كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن).
---------------------
شه‌ویلگه‌ی مێرووله له شه‌ویلگه‌ی تیمساح به‌هێزتره
با پێكه‌وه ته‌ماشای ئه‌م مێرووله‌یه بكه‌ین! كه دوو شه‌ویلگه‌ی هه‌یه.
با پێكه وه ته ماشای ئه م مێرووله یه بكه ین! كه دوو شه ویلگه ی هه یه .
زانایان ده‌ڵێن ئه‌م دوو شه‌ویلگه‌یه له دوو شه‌ویلگه‌ی تیمساح به‌هێزترن، به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له مێرووله و تیمساح. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، كه ده‌رباره‌ی مێرووله ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كاتێك مێرووله هێرش بۆ نێچیره‌كه‌ی ده‌بات، ئه‌وا به شه‌ویلگه‌كانی به‌خێراییه‌كی وا لێیده‌دات، كه له خێرایی هه‌ر دڕنده‌یه‌كی تر زیارتره
سبحان الله، ئه‌م به‌دیهێنراوه لاواز‌و بچووكانه، خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو نهێنیانه‌ی پێبه‌خشیوون. كه‌مترینیان ئه‌وه‌یه، كه مێرووله زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی به‌و زمانه ده‌دوێت و له‌هه‌ر ترس و دژوارییه‌ك ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، ئایا سوره‌تی (النمل) شایه‌نی ئه‌وه نییه، كه هه‌ڵویسته‌یه‌كی له‌سه‌ربكه‌ین‌و لێی ڕابمێنین، كاتێك قورئانی پیرۆز باسی ئه‌م به‌دیهێنراوانه‌مان بۆده‌كات:
(حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) [النمل: 18].