مەکۆى ئاشتى
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.
مەکۆى ئاشتى
ئاشــــــــــتى
مەکۆى ئاشتى
::
زانیارى گشتى
::
جوکرافیا
بەنداوى دوکان
كاتب الموضوع
رسالة
mlazm sirwann
Admin
المساهمات
:
14
تاريخ التسجيل
:
23/04/2015
موضوع: بەنداوى دوکان
الخميس أبريل 23, 2015 3:23 am
– به‌نداوی دوكان ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانی له دووری (300)كم له باكووری به‌غدادی پایته‌خت دووره و
(60)كم له باكووری ڕۆژئاوای سلێمانیه‌وه دووره له هیڵی پانی (50-60) به هیڵی درێژی (58-44) و له‌سه‌ر دووری
(20)كم پێش زێی بچووك ڕووباری دیجله0
چۆنییه‌تی دروستبوونی
ته‌واوبوونی ئه‌م به‌نداوه به‌ناوه‌وه له‌نێوان ساڵانی (1954-1959) بووه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی (فه‌ڕه‌نسی) و تێچوونی به‌بڕی
(14) ملێون دیناری عیراقی بوو له‌دوای ته‌واوبوونی شێوازی دروستكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی قۆناغه‌كانی دروستبوونی ئه‌م سه‌ده به‌مشێوه‌یه بوو. سه‌ره‌تا پشكنینی شوێنه‌كه و ئاماده‌كردنی شێوازی دروستكردن و جێبه‌جێكردنی، گرێبه‌ست ڕێكخستن و به‌خشینی گرێبه‌سته‌كه و دیاریكردنی ئه‌ندازه‌ی ڕویژكاری ئه‌مه‌ش له مانگی حوزه‌یرانی (1951) دیاریكردنی ڕاوێژكارانی ده‌وڵه‌ت له ساڵی (1952) به‌خشینی ئه‌ندازه‌ی گرێبه‌سته‌كه و ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی سه‌ره‌كی و به‌خشینی ئه‌ندازه‌كان له ساڵی (1954) هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌نه‌ره‌كان (40) مانگ بوو واته جێبه‌جێكردنی كۆتایی هاتنی ئیش له ساڵی (1957) بوو، به‌ڵام له‌به‌ر لافاوی له ساڵی (1954-1957) و كێشه‌ی كه‌ناڵی سوێس له ساڵی 1956 لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی (24) مانگ به‌هۆی شۆڕشی ته‌موزی (1958) له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌تاواوی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه له ساڵی (1959) دابوو.كورتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه گرنگ بوو له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه"بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی پاشماوه‌ی لافاوه‌كانی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچه‌كانی باشووری عیراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی لافاو له ڕووباری دیجله. هه‌ڵگرتنی ئاوی باران له وه‌رزه‌كانی زستان و به‌هاردا بۆ سوودبیینین له كاتی هاوین و پایزدا بۆ ئاودێری بۆ ناوچه‌كانی باشوور و ناوچه‌كانی نزیكه‌ی (1500000) دۆنم زه‌وی سوودی لێ بینیوه.دانان پلانێك بۆ سوود لێوه‌رگرتنی له دروستكردنی له وزه‌ی كاره‌بادا له ساڵی (1979) جێبه‌جێكرا له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ته‌كنۆبۆرم)ی ڕووسی كه وزه‌ی (400) مێگه‌واتی ئه‌دا.
له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سه‌دی دوكان، ئه‌م ناوچه‌یه بووه به‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاركه له هه‌موو شاره‌كانی عیراق و كوردستانه‌وه ڕووی تێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوودی زۆری له سامانی به‌روبوومی ماسی وه‌رگیراوه".
دروستبوون و پێكهێنانی
بریتییه له به‌نداوێكی كۆنكرێتی شێوه كه‌وانه‌یی كه دروست بووه له‌سه‌ر زێی بچووك و له‌سه‌ر ناوچه‌ی شاخاوی كه له
پارچه به‌ردی نه‌قار و (دۆڵۆمایت) و (ماری) (mari) كه ئه‌مانه هه‌مووی هێز و به‌رگری سه‌ده‌كه‌یه.
به‌نداوه‌كه كه‌وانه‌یی یه‌ونیوه‌ی تیره‌كه‌ی ده‌گاته (120)م ودرێژییه‌كه‌یه‌وه (360)م و به‌رزی به‌نداوه‌كه له‌سه‌رووی ئاستی ڕووباره‌كه (2516)م . ڕووبه‌ڕووی ده‌ریاچه‌كه ده‌گاته (11690)كم3 له (60%)ی ده‌كه‌وێته كوردستانی عیراق و له (40%)ی ده‌كه‌وێته كوردستانی ئێران.به‌نداوی دوكان (5) ده‌رگای هه‌یه له ده‌رگای چه‌پی به‌نداوه‌كه‌وه دوو ده‌رگای ئاوی هه‌یه یه‌كێكیان زۆر بچووكه و سێ
ده‌رگای ستوونیشی هه‌یه به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی چاكردنه‌وه و لافاوو زۆربونی ئاوی ده‌ریاچه‌كه
چه‌ند بۆریه‌ك له‌گه‌ڵ تۆڕباینه‌كان جۆری (فه‌ڕه‌نسس كارچی) و (80) مێگاوات كاره‌با ئه‌دات. كاری دروستكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای دوكان له‌نێوان ساڵانی (1978-1979) بوو، به‌ڵام كارته گه‌وره‌كان (400) مێگاوات له‌لای ڕاستی به‌نداوه‌كه و مه‌سعه‌دێك هه‌یه بۆ دابه‌زینی (86)م و ئه‌توانێت (20) كه‌س هه‌ڵبگرێت. له خواروی تونێله ستوونییه‌كه‌وه وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی خواردنه‌وه‌هه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌م ده‌ریاچه‌وه ئاویان بۆ ده‌چێت. هه‌روه‌ها بورجێكی چاودێری له رێگای جیهازێكه‌وه به‌كاردێت بۆ پێوه‌ری ئاوه‌كه و فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌به‌رده‌وامی كارده‌كات وچاودێری هه‌موو به‌شه‌كان ده‌كات و له‌لای ڕاست و چه‌پی ناوه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه جه‌ند تونێلێكی چاودێری و پشكنین هه‌یه
به‌نداوی دوكان
سه‌ربه شاری سلێمانی یه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، دووری ئه‌م به‌نداوه له‌شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده‌وه تا ناو به‌نده‌ری دوكان ٧٥ كم دووره. به نداوی دوكان له ساله‌كانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ ته‌واو بووه‌و به گه‌وره ترین به‌نداوی باشوری رۆژئاوای كوردستان داده‌نریت. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌نداوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوه‌و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایه، ئه‌م به‌نداوه شوێنه‌واری زۆر به‌نرخی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وال به‌راستی بۆ هه‌موو خوێنه‌رێكی ئازیزی ئه‌م كوردستانه پێش كه‌ش بكه‌ین هیوادارین به‌م زوانه زیاتر وورده‌كاری له‌سه‌ر بلاوبكه‌ینه‌وه، به‌رزی ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه ٥١٥ مه‌تره پێوانه‌ی رووی به‌نداوه‌كه ٢٧٠ كم چوارگۆشه‌یه قوڵی ئه‌م به‌نداوه له‌نێوان ٤٦٩-٥١١ مه‌تر قووڵه نزیكه‌ی ١١٧٠٠ كیلۆ مه‌تر چوار گۆشه ئاوی تێدایه
به‌پێ ی هه‌ند ێك سه‌رچاوه نزیكه‌ی ٥٠ دێ ی داپۆشیوه‌و نزیكه‌ی ١٢٠٠ مالی تیا ژیاوه پێش دروستكردنی زیاتر له ٤٠ شوێنه‌واری گرنگی
ه مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاوی روباری زێی بچووك كۆمه‌لیًك لێكۆڵینه‌وه كرا به مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌نداوێكی به‌رز له سه‌ر ئه‌م روباره به مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن لێی بۆ ئاودێری و به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كارۆ ئاوی , ده‌سته‌ی هونه‌ری چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان خسته به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاودێری گشتی له‌ساڵی (1946) دا به‌سه‌رپه‌رشتی (مسته‌ر هیك) كه توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی چوار شوێن كرد (ده‌ربه‌ندی رانیه نزیك گوندی سه‌نگه‌سه‌ر) دواجاریش (گه‌روی دوكان) ی به‌باشترین شوێن بۆ دروستكردنی ئه‌م به‌نداوه هه‌ڵبژارد، چونكه شوێنه‌كه‌ی به‌بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ئه‌م به‌نداوه زانی. ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر دوو نه‌خشه داڕێژرا، یه‌كێكیان ئه‌وه‌بوو كه به‌كه‌ڵه‌كه به‌رد بكرێت، ئه‌ویتریشیان ئه‌وه‌بوو كه به خه‌رسانه بكرێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌ساڵی (1949) په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی (كۆد وێڵسن) گرێدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (ولیه‌م هیلكه‌ر و هاوكاره‌كانی) ده‌ستیانكرد به توێژینه‌وه‌و پێشنیاز له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هونه‌ری بۆ پڕۆژه‌ی ئاودێرییه‌كی گه‌وره، پشتگیری‌یان له گونجاوی شوێنی دوكان كرد بۆ دروستكردنی ئه‌م به‌نداوه به كه‌ڵًه‌كه‌به‌رد بێت یان به خه‌رسانه، پێشنیاره‌كانیش بریتی بوون له:
1. به‌نداوی كۆنكرێتی دیواری (Concrete Gravity Dam ).
2. به‌نداوی كۆنكرێتی كه‌وانه‌یی (Concrete Arch Dam).
3. به‌نداوی كۆنكرێتی یارمه‌تیده‌ر (Concrete Buttress Dam).
4. به‌نداوی به‌ردین (كه‌ڵه‌كه به‌رد) (Rock Fill Dam).
له‌پاش دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه په‌یمانێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان (بنی دیكن و هاوكاره‌كانی) وه‌ك ئه‌ندازیارانی سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ی به‌نداوی دوكان واژۆكرا بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسبن له‌دانانی نه‌خشه‌ی كۆتایی و سه‌رپه‌رشتیكردن و جێبه‌جێكردندا.
دوای لێكۆلێینه‌وه‌ی جیۆلۆجی بۆ شوێنی به‌نداوه‌كه كۆمپانیاكه وای به‌باش زانی هه‌ندێك شوێنی به‌نداوه‌كه شه‌ق بكرێت له‌دوای گه‌ڕان و ووردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌شتنه ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌ك درووستبكه‌ن به‌شێوه‌ی به‌نداوی كه‌وانه‌یی، نه‌خشه‌كه‌یان له‌ساڵی (1952) دا دایه ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه. ئه‌نجومه‌نه‌كه پڕۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و پاشان دوایین نه‌خشه درایه ده‌ست لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕانی جیهانی تایبه‌ت به به‌نداو بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌سه‌ركه‌وتووی، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش پێكهاتبوون له خه‌ڵكانێكی به‌ریتانی و ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسی. پێشنیاره‌كانیان دایه ده‌ست ئه‌نجومه‌نه‌كه له تشرینی دووه‌می ساڵی (1952) دا، كه تیایدا پشتگیری‌یان له پێشنیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی (بنی دیكن) كرد و چه‌ند پێشنیازێكی زیاده‌شیان خسته سه‌ر پرۆژه‌كه.
كۆمپانیای (دومیز بالو)ی فه‌ره‌نسی په‌یمانی دروستكردنی واژۆكرد به بڕی (8,817,460) دینار، به‌م شێوه‌یه:
1. درووستكردنی به‌نداوێكی كۆنكرێتی كه‌وانه‌یی له گه‌رووی دوكان له‌سه‌ر زێی بچوك، به‌به‌رزی (108 م) له‌گه‌ڵ درووستكردنی پێنج ده‌رچه له به‌نداوه‌كه‌دا به دریچژی (365 م) به مه‌بستی فرێدانه ده‌ره‌وه و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی (6,
ملیار مه‌تر چوارگۆشه.
2. درووستكردنی نه‌فه‌قێك به درێژی (12,50 م) به‌مه‌ستی گۆڕینی ره‌وتی رووباره‌كه، له‌كاتی زیادبوونی ئاو. هه‌روه‌ها درووستكردنی نه‌فه‌قێكی تر به درێژی (11 م) بۆ به‌كارهێنانی ئاوه‌كه بۆ ئاودێری و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی لافاو و هه‌ندێك كاری لاوه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به به‌نداوه‌كه.
پرۆژه‌ی به‌نداوه‌كه له چوار به‌ش پێكدێت:
1. به‌نداوه سه‌ره‌كیه‌كه.
2. ده‌رچه‌ی ئاودێری له به‌نداوه‌كه‌دا.
3. چه‌ند ده‌رگایه‌ك به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی وزه‌ی كاره‌با.
4. خه‌زێنه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی لافاو.
دامه‌زراندنی به‌نداوه‌كه له‌سه‌ر زێی بچوك له سلێمانی له ساڵی (1953) دا ده‌ستپێًكراو و له ساڵی (1959)دا كه‌وته كار.
ئه‌م به‌نداوه ده‌كه‌وێته دووری 60كلم باكوری رۆژئاوای شاری سلێمانی و دووری 100كلم له شاری كه‌ركوكه‌وه. به‌نداوی دوكان به‌نداوێكی كۆنكرێتی كه‌وانه‌ییه كه نیوه تیره‌كه‌ی (210 م)ه، (116,5 م) به‌رزه و درێژی به‌نداوه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌وه
(360 م)ه، پانتایی به‌نداوه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا (8,40 م)ه، له ناو ئاوه‌كه‌شدا (516 م) له ژێر ئاودایه.
له‌م به‌نداوه‌دا وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با درووستكرا به‌بڕی (400) مێگاوات، كه ئه‌م وێستگه‌یه له پێنج یه‌كه پێكدێت كه هه‌ریه‌كه‌یان (80 مێگاوات) به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌م وێستگه‌یه له ساڵی 1982 دروستكراوه و ساڵی (1983) كه‌وتۆته كار.
یه‌كێك له گرنگترین باشییه‌كانی ه‌نداوی دوكان ئاودانی ملیۆنان دۆنم وه‌وی كشتوكاڵیه، به تایبه‌ت زه‌وییه‌كانی شاری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كان.خه‌ندان
كوردیش گواید
كوردژین
أعجبني
لم يعجبني
بەنداوى دوکان
صفحة
1
من اصل
1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع
الرد على المواضيع في هذا المنتدى
مەکۆى ئاشتى
::
زانیارى گشتى
::
جوکرافیا
مەکۆى ئاشتى
::
زانیارى گشتى
::
جوکرافیا
انتقل الى:
اختر منتدى
|
|--زانیارى گشتى
| |--فەلسەفە
| |--زانیارى
| |--جوکرافیا
|
|--ژیان نامە
| |--ژیان نامەى سەرکردەکان
| |--ژیان نامەى نوسەران و شاعیران
| |--ژیان نامەى ناوداران
|
|--مێژوو
| |--مێژووى ناوداران
| |--گشتى
| |--جەنگ
|
|--بەشى ئایینى
| |--ژیاننامەى پێغەمبەران
| |--فەرموودە
| |--ئايا دةزاني ؟؟؟
| |--وتاري ماموستايان
| |--دوعا و پارانەوە
| |--بيشةواكاني ئيسلام
| |--ئيعجازي زانستي
| |--زياني هاوةلاني بيغةمبةر ( صلى الله عليه وسلم )
| |--مێژووي ئيسلام
|
|--چەند بابەتێکى گرنگ و هەمەڕەنگ
| |--عشيرة الاومري
| |--چیاى مەقلوب
| |--غرامة السيارات
|
|--بەشى ئەدەب و هونەر
| |--ووتەى ناوداران
| |--نوکتە
| |--پەندى پێشینان
| |--مەتــــــەل
| |--چەند شیعریکی کوردی زۆر خۆش
| |--ئەمرۆ لە میژوودا
|
|--بەشى وەرزشى
| |--وێنەى یاریزانان
| |--یانەکانى خولى ئیسپانیا
| |--یانەکانى خولى ئینگلیزى
| |--مێژووي وەرزش
|
|--بەشی مۆبایل
| |--نامەی مۆبایل
|
|--چه‌ند سایتێکی کوردی و عه‌ره‌بی و بیانی
| |--سایتی کوردی
| |--سایتی عربی
| |--سایتی بیانی
|
|--ته‌ندروستی
| |--ته‌ندروستی
|
|--برنامج
|--برنامج