مايكروسوفت ئيكسل
مایکرۆسۆفت پێکهاتووه له کۆمپانیایه‌کی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رهه‌م هێنانی زانیاری کۆمپیۆته‌ر.مێژووی مایکرۆسۆفت له چواری نیسانی 1975 ده‌ست پێ ده‌کات،ئه‌و کاته‌ی که به ده‌ستی (بیل گه‌یتس Bill Gates و پل ئالن Paul Allen) له ئالبۆکێرکی دامه‌زرا. مایکرۆسۆفت ویندۆز و مایکرۆسۆفت وۆرد پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌می ئه‌و کۆمپانیایه‌ن.مایکرۆسۆفت به به‌ده‌ست هێنانی 42،28 میلیارد دۆڵار له ساڵ و بوونی 76000 کارمه‌ند له 102 ووڵات سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ست هێناوه . هه‌روه‌ها له بواری دانان و دروست کردن و پێشکه‌ش کردنی بروانامه و پشتیوانی له خزمه‌تکاری سۆفت وێر بۆ کۆمپیۆته‌ره‌کان ڕۆلێکی به‌رچاوی هه‌یه.
دامه‌زراندنی مایکرۆسۆفت 1985-1975
پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری Popular Electronics له سه‌ره‌تایی کانوونی دووه‌می 1975 که زانیاری له باره‌ی Altair 8800 له خۆ گرتبوو. بیل گه‌یتس له گه‌ڵ کۆمپانیای MITS1 که دروستکه‌ری ئه‌و کۆمپیۆته‌ره بچووکه بوو په‌یوه‌ندی کرد و ئه‌وانی له به‌رهه‌م هینانی سۆفت وێرێکی به‌رنامه نووسی بۆ Altair 8800 که ناوی بێسیکی (Basic) لێنابوو ئاگادار کرده‌وه. بیل گه‌یتس ئه‌و کات کۆمپیۆته‌ری Altair و هیچ ئامێرێکی وه‌رگێرانی نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ی که ماوه‌ی 8 هه‌فته‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ر ببوو له سازدانی سۆفت وێر ، ئه‌و و ئالن به‌رنامه‌یه‌کی ته‌وایان نووسی. وه‌رگێران له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه کاری کرد و MITS رازی بوو به کرینی Basic بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی نوێ به ناوی Altair Basic ڕه‌وانه‌ی بازار بکات.
گه‌یتس کۆلیجی هارواردی به جێ هێشت و بۆ ئالبۆکرکی له نیومێکزیکۆ واته ئه‌و جێگایه‌ی که MITS لێ بوو ڕۆیشت و مایکرۆسۆفتی له‌وێ دامه‌زراند.
ناوی مایکرۆسۆفت یه‌که‌مین جار به ڕێگه‌ی بیل گه‌یتس له نامه‌یه‌کدا که له 29 نوامبه‌ری 1975 بۆ ( پل ئالن) نووسی بوو به‌کار هێنرا ، و له 26 تشرینی دووه‌می 1977 به ناوونیشانی هێمای بازری تۆمار کرا.یه‌که‌مین ئۆفیسی نێونه‌ته‌ویی مایکرۆسۆفت له یه‌که‌مین رۆژی کانوونی دووه‌می سالی 1978 میلادی له ژاپۆن به ناوی Microsoft ASCII به ناوونیشانی ئێستای Microsoft Japan دامه‌زرا. له 1 کانوونی دووه‌می 1979 کۆمپانیا له ئالبۆکرکی بۆ شوێنی نوێی له Bellevue له واشنگتۆن گواسترایه‌وه.
ئێستیو بالمر له سالی 1980 په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه کرد و له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی بیل گه‌یتس بۆ کۆمپانیا ڕازی بوو،مایکرۆسۆفت یه‌که‌مین سیسته‌می سه‌ره‌کی خۆی له سالی 1980 ڕه‌وانی بازار کرد.ئه‌و سیسته‌مه سه‌ره‌کیه نووسخه‌یه‌ک بوو له گۆڕانکاری یونیکس Unix که به وه‌رگرتنی مۆله‌ت له کۆمپانیای AT&T2 به ناوونیشانی (زی نێکس - (Xenix ڕه‌وانه‌ی بازار کرا.
زی نێکس زۆر بلاوو نه‌کرایه‌وه و له سه‌ره‌تادا ته‌نیا به‌ده‌ستی به‌رهه‌م هێنه‌رانی سۆفت وێر سوودی لێوه‌رده‌گیرا. مایکرۆسۆفت وۆرد به ناوونیشانی سه‌ره‌کی Multi-Tool Word به هۆی ڕێکلامه‌که‌ی (هه‌رچی ده‌بینی ،هه‌رهه‌مانی وه‌رده‌گری) ناودار بوو. وۆرد هه‌روه‌ها یه‌که‌مین به‌رنامه بوو که تایبه‌تمه‌ندی پێشاندانی ناوه‌ڕۆکی وه‌کوو Bold تێدا بوو.
یه‌که‌مین جار کۆپی خۆڕایی نووسخه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی مایکرۆسۆفت وۆرد له‌گه‌ل ژماره‌ی 83نوامبه‌ری گۆڤاری PC World بڵاوو کرایه‌وه.و به‌و کاره مایکرۆسۆفت وۆرد Microsoft Word یه‌که‌مین به‌رنامه بوو له‌سه‌ر دیسک و له‌گه‌ل گۆڤار بڵاوو کرایه‌وه.
ئه‌گه‌ر چی Xenix هیچ کات ڕاسته‌وخۆ نه‌گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ی بگاته ده‌ستی گشتی.له‌به‌ر ئه‌وه ڕێگای فرۆشتنی بۆ زۆربه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌رانی دام وده‌زگای سه‌ره‌کی OEM3 رو‌خسا بوو. له ناوه‌ندی هه‌شتاکان مایکرۆسۆفت به ته‌واوی له بازری یونیکس Unix چووه ده‌ره‌وه. به‌ڵام سه‌رکه‌وتووی سه‌ره‌کی مایکرۆسۆفت له گه‌ل DOS4 ڕووی دا ،پاش دانیشتنه‌کانی بێ ده‌رئه‌نجام له‌گه‌ل Research Digital کۆمپانیای IBM پرۆتۆکۆلێکی له‌گه‌ل مایکرۆسۆفت به‌ست تاکوو نووسخه‌ی نوێ له سیسته‌می سه‌ره‌کی CP/M5 بۆ کۆمپیۆته‌ره‌کانی که‌سی IBM به‌رهه‌م بێنێت .مایکرۆسۆفت بۆ ئه‌م کاره سیسته‌مێکی سه‌ره‌کی وه‌ک سیسته‌می CP/M به ناوی DOS-86 له کۆمپانیای Scattle Products Computer و تیمی پترسن به نرخی که‌متر له 50 هه‌زار دۆلار کری. IBM ئه‌و ناوه‌ی بۆ ناوی PC-DOS گۆڕی. له‌به‌ر هۆکاری یاسایی کۆپی ڕایت که ڕوبه‌ڕوی CP/M دابوو ، IBM سیسته‌می CP/M به نرخی 250 دۆلار له قه‌راغ PC-DOS که 40 دۆلار نرخه‌که‌ی بوو ڕه‌وانه‌ی بازار کرد. و له کۆتایی دا PC-DOS به هۆکاری نرخی که‌متری ئاسایی کرا. له ساله‌کانی 1983 مایکرۆسۆفت به هاوکاری چه‌ند کۆمپانیایه‌کی تر کۆمپیۆته‌ری ماڵه‌وه‌ی به ناوی MSX ڕه‌وانه‌ی بازار کرد. که نووسخه‌ی DOS تایبه‌ت به مایکرۆسۆفت، به ناوی MSX-DOS له‌سه‌ر دامه‌زرا بوو ، که له ژاپۆن و ئه‌مریکای باشور زۆر لایه‌نگری بۆ خۆ ڕاکێشا .
به تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ک که کۆمپانیای Columbia Data Products به سه‌رکه‌وتووی BIOS له‌شێوه‌ی IBM به‌رهه‌م هێنا ، بازار فراوان بوونی به‌رچاوی کۆمپیۆته‌ره‌کانی که‌سی وه‌کوو IBM له لایه‌ن کۆمپانیاکانی Eagle Computer و Compaq به خووه بینی .ڕێکه‌وتننامه‌ی مایکرۆسۆفت له‌گه‌ل IBM ئه‌و ڕێگایه‌ی پێدا که توانایی بڵاوو کردنه‌وه و فرۆشتنی نووسخه‌ی DOS تایبه‌ت به خۆی واته MS-DOS هه‌بێت. به‌و هۆیه‌وه مایکرۆسۆفت به فرۆشتنی سیسته‌می سه‌ره‌کی خۆی له گه‌رمی بازار بۆ کۆمپیۆته‌ره‌کانی وه‌کوو IBM له کۆمپانیایه‌کی بچوک بوو به یه‌ک له مه‌زنترین کۆمپانیاکانی سۆفت وێر له به‌رهه‌مه‌کانی ماڵه‌وه. به پێشکه‌ش کردنی ماوس Mouseی مایکرۆسۆفت له دووه‌می مایسی 1983 ئه‌و کۆمپانیایه به‌رهه‌مه‌کانی خۆی فراوان کرد . به‌رده‌وامی ئه‌و فراوانیه به‌سازدانی به‌شێک بوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبێک به ناوی Microsoft Press له یازده‌ی ته‌مموزی هه‌مان سال .
1. MITS کورتکراوه‌ی (Micro Instrumentation and Telemetry Systems)
2. AT&Tکورتکراوه‌ی (American Telephone and Telegraph Corporation)
3. OEM کورتکراوه‌ی (Original Equipment Manufacturer)